پەیامی کورد ... مەکتەبی سیاسی پ . د . ک سووریا : بەردەوامین لە هەوڵەکان بۆ گەیشتن بە چارەسەری کۆتایی
ئەندامێکی مەکتەبی سیاسی پارتی دیموکراتی کوردستان-سووریا دەڵێت، گفتوگۆیان لەگەڵ PYNK ڕانەوەستاندووە و بەردەوام دەبن تا دەگەنە چارەسەری کۆتایی.
بەشار ئەمین، ڕایگەیاند : "ئێستا ئەوان دوو قۆناغی دانووستاندنیان بڕیووە و ئەویش ڕوئیای سیاسی و درووستکردنی لێڤەگەرێک، ئیستاش چاوەڕوانی ئەمەریکان بۆ قۆناغی ئیداری."
ووتیشی: "ڕاستە هەندێک ناکۆکییان هەیە لەسەر چۆنیەتی پشکداریکردنی ئەنەکەسە لە ئیدارەدا، بەڵام نابنە ڕێگر بۆ وەستاندنی دانووستاندنەکان، هیشتا پرسی گەرمیش لەنێوانیاندا پرسی پەروەردە و سەربازیکردنی ناچاری و هەندیک پرسی ترە."
دەربارەی هەندێک لێدوانی لایەنی ترەوە، ئەو ووتی: "ڕاستە لیرە و لەوێ گوێم لە هەندێ لێدوان دەبن، بەڵام ئێمە بەردەوام دەبین و گوێ بە هیچ لێدوانیک نادەین، ئیمە پرسی کورد و بەرژەوەندیی کورد لە سەرووی هەموو شتێک دادەنێن و لای ئێمە دانووستاندن هیچ جارێک ڕاناوەستن، چاوەڕوانی ئەمریکاین بۆ دەستپێکردنەوەی دانووستاندنەکان."
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە