مەترسی لێدوانەکانی وەزیری دەرەوەی تورکیا سەبارەت بە یەکێتی

بەرواری بڵاوکردنەوە :
مەترسی لێدوانەکانی وەزیری دەرەوەی تورکیا سەبارەت بە یەکێتی

نوێنەری یەکیتی نیشتمانی لە تورکیا نامەیەکی ئاڕاستەی بەرپرسانی یەکەمی حزبەکەی کردووە،و باسی لەمەترسی لێدوانەکانی وەزیری دەرەوەی تورکیا سەبارەت بە یەکێتیەوە کردووە.

بەهرۆز گەڵاڵی نوینەری یەکێتی لەتورکیا لەنامەیەکدا کە ئاڕاستەی کۆسرەت ڕەسوڵ و هێرۆ ئیبراهیم ئەحمەدی کردووە دەڵێ لێدوانەکەى وەزیرى دەرەوەى تورکیا ئەنجامی لێدوانی هەندێ كەسی ناو یەكێتییە كە كامێرای تەلەفزیۆن دەبینن خۆیان و بەرژەوەندی یەكێتیی و ئەوناوچەیەی یەكێتی لە بیردەكەن و باسى ناردنى هێز بۆ عەفرین دەکەن،و داوایکردووە سنورێک بۆ ئەو سیاسییانە دابنرێت كە بەوتەى ئەو ناتوانن دواڕۆژوو بەرچاوی خۆیان تەنانەت بۆ هەفتەیەكیش ببینن و کۆتایی بهێنرێت بە پاشاگەردانى ناو یەکێتى.

بەهرۆز گەڵاڵی ئاماژەی بەقسەکانی چەند ڕۆژی ڕابردوی وەزیری دەرەوەی تورکیا کردووە و دەڵێ لێدوانەکەی وەزیرى دەرەوەى تورکیا ئەوەى لێبەدی دەکرێ کە ئەو وڵاتە بیەوێت لای خۆیەوە یەكێتی بخاتە لیستی تیرۆرەوە، ئەوەش مانای وایە دەتوانێ بێت بۆ سنووری پارێزگای سلێمانی.

نوێنەری یەکیتی لەنامەکەدا وتویەتی بەداخەوە یەكێتی نە وایكردووە پەكەكە ھاوكاری بكات، نە واشیكردووە پەیوەندی دبلۆماسی لەگەڵ توركیا ھەبێت.

شایەنی باسە پێشتر وەزیری دەرەوەی تورکیا ڕایگەیاند یەکیتی پستیوانی لە پەکەکە دەکات،و هەربەوهۆیەسەوە دەستپێکردنەوەی گەشتەکانی بۆ فڕۆکەخانەی سلێمانی ڕاگرتووە.

لێدوانەکان (0)

هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!

لێدوانی خۆت بنووسە