لە سنوورەکانی کرماشان کۆڵبەرێک بە هۆی تەقینەوەی مین بریندار بوو

لە سنوورەکانی کرماشان کۆڵبەرێک بە هۆی تەقینەوەی مین بریندار بوو

 

پەیامی کورد ... لە سنوورەکانی کرماشان کۆڵبەرێک بە هۆی تەقینەوەی مین بریندار بوو

 

بە هۆی تەقینەوەی مین لە سنووری شاری نەوسوود لە پارێزگای کرماشان کۆڵبەرێک بە سەختی بریندار بوو.

 

بەپێی ڕاپۆرتێکی ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، ئێوارەی ڕۆژی یەکشەممە ١ی تەشرینی دووهەمی ٢٠٢٠، بە هۆی تەقینەوەی مینێک لە بەرزاییەکانی گوندی شووشمێ سەر بە شاری نەوسوود کۆڵبەرێک بە سەختی بریندار کراوە.

 

ناسنامەی ئەو کۆڵبەرەی لوقمان ڕەحیمی خەڵکی گوندی بانەوەڕە ی پاوە ڕاگەیەندراوە.

 

زانیارییەکان باس لەوە دەکەن کە لوقمان ڕەحیمی لە ئاکامی تەقینەوەی ئەو مینە لاقێکی پەڕیوە.

 

لێدوانەکان (0)

هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!

لێدوانی خۆت بنووسە