زانا هۆڵه‌ندییه مشتومڕاوییه‌كه هۆشداری ده‌دات و ده‌ڵێت به‌یانی یان دوو به‌یانی بومه‌له‌رزه‌یه‌كی به‌هێز روو ده‌دات.
فرانك هۆگه‌ربیست له هه‌ژماری تایبه‌تیی خۆی له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تیی ئێكس جارێكی دیكە هۆشداری له روودانی بومه‌له‌رزه‌یه‌ك ده‌دات كه به "گه‌وره" ناوی بردووه‌و پێبینی ده‌كات ئه‌و بولمه‌له‌رزه‌یه سبه‌ینێ یان دوو سبه‌ی روو بدات.
زانا مشتوڕاوییه‌كه ئه‌و پۆسته‌ی له تۆری ئێكس له رۆژی چوارشه‌ممه‌ی رابردوو كردوه‌و باسی له رۆژانی 24 و 25ی ئه‌م مانگه كردوه، جگه له‌و دوو رۆژه‌ش كه ئه‌گه‌ر بومه‌له‌رزه تیایدا روو نه‌دات، ئه‌گه‌ری ئه‌وه‌ی داناوه، سبه‌ینێ یه‌كشه‌ممه 26ی ئایار یان رۆی دواتر روو بدات.
ئاماژەی بەوەش كردووە،، به‌هۆی هاوته‌ریبونی هه‌ساره‌كان له‌گه‌ڵ هه‌ساره‌ی عه‌تارد، چالاكیی بومه‌له‌رزه له سه‌رتاسه‌ری ئه‌م هه‌فته‌یه‌دا به‌گشتی زیاد ده‌بێت.
ئه‌وه‌ش له‌كاتێكدایه ئه‌و زانایه چه‌ند جارێك پێشبینیی روودانی بومه‌له‌رزه‌ی كردبوو، له‌وانه بومه‌له‌رزه‌كه‌ی توركیا كه هه‌زاران كه‌س بونه قوربانی، به‌ڵام به‌گشتی زانایان له‌سه‌ر ئه‌وه كۆكن كه ناتوانرێت پێشبینیی رودانی بومه‌له‌رزه بكرێت و ده‌ڵێن ئه‌وانه‌ی له‌و بواره‌دا خۆیان كردوه به پسپۆر، ته‌نها بۆ ئه‌وه‌یه ناو ده‌ربكه‌ن و به‌ناوبانگ بن.
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە