پەیامی کورد ... ٨٣ سەربازی ڕووسی لە هێرشی هێزە چەکدارەکانی ئۆکراین لە ماکیفکا گیانیان لە دەستدا
وەزارەتی بەرگری ڕووسیا ڕایگەیاند : لە دەرئەنجامی هێرشی هێزە چەکدارەکانی ئۆکراین لە ماکیفکا ، ٦٣ سەربازی ڕووسی گیانی خۆیانیان لە دەستداوە .
بە پێی ڕاپۆرتێک ، وەزارەتی بەرگری ڕووسیا ڕایگەیاند : لە دەرئەنجامی هێرشی هێزە چەکدارەکانی ئۆکراین لە ماکیفکا ، ٦٣ سەربازی ڕووسی گیانیان لە دەستداوە ، بە ووتەی وەزارەتی بەرگری ڕووسیا ، ئەم هێرشە لە لایەن هیمارس لە خاڵی جێگیری کاتی یەکێک لە یەکەکانی هێزە چەکدارەکانی ڕووسیا دا ئەنجام دراوە .
وەزارەتی بەرگری ڕووسیا ووتی : کییف بە ٦ مووشەکی هیمارس ، هێرشی کردووەتە سەر خاڵی جێگیربوونی یەکێک لە یەکەکانی هێزە چەکدارەنی ڕووسیا لە ناوچەی ماکیفکا و دوو مووشەکیش تێکشکێندراون .
ئەمەش لە حاڵێکدایە کە هێزە چەکدارەکانی ئۆکراین لە شەوی ساڵی نوێدا هێرشی بەرفراوانیان بۆ سەر ماکیفکا ئەنجام داوە .
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە