عه‌لی باپیر ئه‌میری كۆمه‌ڵی ئیسلامی كه ماوه‌یه‌كبوو شوێنكه‌وتووی سیاسه‌تی گۆڕان بووه دوای زانینی به‌هه‌ڵی سیاسه‌تی خۆی ، هه‌وڵده‌دات له‌گه‌ڵ پارتی دیموكراتی كوردستان خۆی نزیك بكاته‌وه.
بە پێی ئەو زانیارییانەی له سه‌رچاوه‌یه‌كی باڵاوە ده‌ستمان كه‌وتووه ، له ڕێگه‌ی (ئازاد به‌رواری و هۆشیار زێباری) ئه‌ندامانی مه‌كته‌بی سیاسی پارتی دیموكراتی كوردستان له هه‌وڵی خۆنزیککردنه‌وه‌یه له پارتی،به‌ستنی پێوه‌ندی له‌گه‌ڵ ئه‌و حیزبه.
هه‌ربه‌پێ زانیارییه‌كان : تائێستا هیچ ووڵامێکی فه‌رمی له‌لایه‌ن سه‌ركردایه‌تی پارتی دیموكراتی كوردستان به عه‌لی باپیر نه‌دراوه‌ته‌وه ، .
عه‌لی باپیر له ماوه‌ی چه‌ند ساڵی ڕابردوو له‌زۆربه‌ی وێزگه‌كان له گه‌ڵ بڕیار‌و پڕۆژه نه‌ته‌وه‌یه‌كانی پارتی دیموكراتی كوردستان یه‌كان گیر نه‌بووه هەر بۆیه پارتی ئه‌و حیزبه و ئه‌میره‌كه‌ی له ساحه‌ی سیاسی ئیهمال كردووه.
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە