پەیامی کورد ... کونسۆڵی گشتی یوونان لە لایەن جێگری سەرۆکی پەرلەمانەوە پێشوازی لێ‌کرا
ئه‌مڕۆ دووشه‌مه 2020/9/28، هێمن هه‌ورامی جێگرى سه‌رۆكی په‌رله‌مانى كوردستان، پێشوازی له ئێفتیمووس كۆستۆپۆڵۆس كونسوڵی گشتی یۆنان له‌هه‌رێمی كوردستان كرد.
له‌دیدارێكدا هێمن هه‌ورامی جێگرى سه‌رۆكی په‌رله‌مانی كوردستان، باسى له ڕه‌وشی سیاسی و ئابوورى و ته‌ندرووستی هه‌رێمی كوردستان و په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوان هه‌رێم و به‌غدا كرد‌و راشیگه‌یاند: "په‌رله‌مانی كوردستان پشتیوانی له هه‌نگاوه‌كانی حكوومه‌تی هه‌رێم ده‌كات بۆ دیالۆگ و چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كان له‌گه‌ڵ حكوومه‌تی عێراق له چوارچێوه‌ی ده‌ستووردا".
به‌هێزكردنی په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوان هه‌رێمی كوردستان و ووڵاتی یۆنان له سه‌رجه‌م ئاست و بواره‌كاندا، ته‌وه‌رێكی گرینگى دیكه‌ی دیداره‌كه بوو، هه‌ردوولاش جه‌ختییان له پێویستی پته‌وتركردنی په‌یوه‌ندییه‌كان كرده‌وه.
ئێفتیمووس كۆستۆپۆڵۆس كونسوڵی گشتی یوونان له هه‌رێمی كوردستان، وێڕای ده‌ربڕینی خۆشحاڵی خۆی به سه‌ردانه‌كه‌ی بۆ په‌رله‌مانی كوردستان، مه‌به‌ستی سه‌ردانه‌كه‌ى روونكرده‌وه كه بۆ ماڵئاواییكردنه به‌هۆی كۆتاییهاتنی كاره‌كه‌ى وه‌ك كونسوڵى گشتی ووڵاته‌كه‌ی له هه‌رێم و رایگه‌یاند: "زۆر به‌خته‌وه‌رو خۆشحاڵبووم به كاركردنم له هه‌رێمی كوردستان و ئاشنابوونم به كلتوورى ده‌وڵه‌مه‌ندو جوانی كوردستان، هه‌روه‌ها جه‌ختی له به‌هێزكردن و به‌رده‌وامی په‌یوه‌ندییه‌كانى نێوان هه‌رێم و ووڵاتی یۆنان كرده‌وه.
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە