پەیامی کورد … ئەمریکا: پەیامێکی روونمان بۆ گروپەکانی سەر ئێران لە عێراق ناردووە
وەزیری دەرەوەی ئەمریکا جەخت لە هەڵوێستی وڵاتەکەی دەکاتەوە بۆ بەرپەرچدانەوەی هەر هێرشێک، کە بکرێتە سەر بەرژەوەندییەکانیان و دەشڵێت، لە هێرشەکانیان لە سەر سنوری عێراق و سوریا سێ کۆگای چەکی گروپەکانی سەر بەتاران کراونەتە ئامانج.
ئەنتۆنی بلینکن، وەزیری دەرەوەی ئەمریکا سەبارەت بە هێرشی ئاسمانی بۆ سەر گروپەکانی سەر بە ئێران وتی: ئەو بۆردومانە کاردانەوەی ئەو هێرشانەبووە کە لەماوەی رابردوودا کراوەتە سەر هێزەکانی ئەمریکا لە عێراق.
وتیشی: هێرشەکان بە فەرمانی جۆ بایدن سەرۆکی ئەمریکا بووە و ویستوویان پەیامێکی روون بدەن بە گروپەکانی سەر بە ئێران، کە بەرپەرچی هەر هێرشێک دەدەنەوە کە بکرێتە سەر بەرژەوەندییەکانیان.
روونیشیکردەوە: لەو هێرشانەدا دوو کۆگای چەک لە سوریا و کۆگایەکیش لە عێراق کراونەتە ئامانج، کە لە لایەن چەکدارانی سەر بە ئێرانەوە بەکاردەهێنران.
بەرەبەیانی رۆژی دوو شەممە فڕۆکە جەنگییەکانی ئەمریکا چەند بنکەیەکی سەر بە حەشدی شەعبییان لە سەر سنوری عێراق و سوریا بۆردومان کرد و بە هۆیەوە ژمارەیک چەکداری ئەو هێزە کوژران.
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە