پەیامی کورد ... لە تاران کارەساتی مرۆیی لە ڕێیە .
فەرماندەی کۆمیتەی ئۆپراسیۆنی بەرەنگاربوونەوەی لەگەڵ کۆرۆنا لە تاران ڕایگەیاند : پایتەختی ئێران هەموو ناوچەکانی پڕ بووە لە ڤیرووسی کۆرۆنا و ئەگەر خەڵک بەردەوام بن لە دەرەوە چوونیان ئەوە کارەساتی مرۆیی بێ وێنە لە ڕێدایە .
عه‌لیره‌زا زالی به‌رپرسی لیژنه‌ی به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی كۆرۆنا له تاران، هۆشداری ده‌دات له‌وه‌ی ڤیرووسه‌كه به‌ته‌واوی لە تارانی پایته‌ختدا بڵاوبوه‌ته‌وه و ڕۆژانی داهاتوو بۆ دانیشتووانی شاره‌كه قورس ده‌بێت.
عه‌لیره‌زا زالی رایگه‌یاندووه : پێشتر له چه‌ند ناوچه‌یه‌كی تاران كۆرۆنا بڵاوببوه‌وه، به‌ڵام به‌هۆی پابه‌ندنه‌بوون و گوێنه‌دانی به‌شێك له هاووڵاتیان، ئێستا ڤایرۆسه‌كه به ته‌واوی تاران‌دا بڵاوبوەته‌وه.
به‌رپرسی لیژنه‌ی به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی كۆرۆنا له تاران دوپاتیشیكرده‌وه، ئه‌گه‌ر هاووڵاتیان پابه‌ندبوونایه به رێنماییه‌كان و له‌ماڵه‌كانیان نه‌هاتنایه‌ته ده‌ره‌وه، دۆخه‌كه نه‌ده‌گه‌یشته ئه‌و ئاسته مه‌ترسیداره، بۆیه دووباره داوای له هاووڵاتیانی پایته‌ختی ئێران كرد، له‌ماڵه‌كانیان نه‌یه‌نه ده‌ره‌وه، ئه‌گه‌ر نا كاره‌سات ڕووده‌دات.
ئه‌و به‌رپرسه ته‌ندرووستییه‌ی تاران وتیشی، له دوو هه‌فته‌ی داهاتوودا ده‌ره‌نجامه‌كانی ئه‌و بڵاوبوونه‌وه‌یه ده‌رده‌كه‌ون و هۆشداری دا، كه رۆژانی داهاتوو بۆ دانیشتووانی تاران قورس ده‌بێت.
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە