پەیامی کورد ... وەزارەتی تەندرووستی حكومەتی هەرێم بڕیاری داخستن و راگرتنی كارو چالاكییەكانی ٣٣ كۆمپانیای دەرمان و پێداویستی پزیشكی دەركرد.
راگەیاندنی وەزارەتەكە بڵاویكردەوە، دوای چەندین مانگ لە ڕەخساندنی هەل بۆ نوێكردنەوە و پابەندبوونی كۆمپانیاكان بە رێنماییەكانی وەزارەتی تەندرووستی و ئاگاداركردنەوەیان، وەزارەت لە دووەمین قۆناغی چاكسازی لە بواری دەرمان و پێداویستی پزیشكیدا، بڕیاری دا بە داخستن و لە كار راگرتنی ٣٣ كۆمپانیا.
ئاماژە بەوەشكراوە، ئەو بڕیارە پاڵپشتە بە بڕیارەكانی سەرۆكایەتی ئەنجوومەنی وەزیران تایبەت بە چاكسازی لە بواری دەرمان و پێداویستی پزیشكی و هەروەها نووسراوی سەرۆكایەتی داواكاری گشتی.
هاوكات لەپێناو بەرژەوەندی گشتی، وەزارەتی تەندرووستی " بەڕێوبەرایەتی كوالیتی كۆنترۆڵی جۆریی دەرمان و پێداویستی پزیشكی، سەندیكای دەمانسازان، دامودەزگاكانی تەندروستی لە كەرتی گشتی و كەرتی تایبەت " ئاگاداردەكاتەوە بە جێبەجێكردنی ئەو بڕیارە لە ڕۆژی دەرچوونیەوە، پاڵپشت بەو بڕیارەش هیچ كارو چالاكییەك لەگەڵ ئەو كۆمپانیایانەدا ئەنجامنادرێت.
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە