سه‌رچاوه دیپلۆماسییه‌كان باس له‌وه ده‌كه‌ن كه بڕیاری دواخستنەکە به‌هۆی ناكۆكی و ده‌نگنه‌دانی رووسیا بووە
ئه‌نجومه‌نی ئاسایشی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان ده‌نگدان له‌سه‌ر ره‌شنووسی بڕیارنامه‌ی پێشنیاركراو بۆ ئاگربه‌ستی 30 رۆژه‌ی سووریای دواخست. سه‌رچاوه دیپلۆماسییه‌كان باس له‌وه ده‌كه‌ن كه ئه‌م بڕیاره به‌هۆی ناكۆكی و ده‌نگنه‌دانی رووسیا دوای چه‌ندین كاتژمێر دانووستان و گفتوگۆ دراوه.
دوای ئه‌و هێرشه ئاسمانییانه‌ی كه حكومه‌تی به‌شار ئه‌سه‌د كردوویه‌ته سه‌ر غوته‌ی رۆژهه‌ڵات، ئه‌نجومه‌نی ئاسایش سه‌رقاڵی دانووستان بووه له‌سه‌ر ره‌شنووسی ئه‌و بڕیارنامه‌یه كه پێشنیاری ئاگربه‌ستی بۆ سووریا كردووه.
نیكی هیڵی باڵیۆزی ئه‌مریكا له نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان رایگه‌یاند كه زۆر نیگه‌رانه به هۆی ئه‌وه‌ی دانووستانه‌كان بۆ رۆژێكی دیكه دواخراون و هه‌روه‌ها گه‌یاندنی یارمه‌تییه مرۆییه‌كان بۆ هاوڵاتییانی سووریا په‌كی كه‌وتووه.
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە