لە نزیک نەخۆشخانەیەکی قامیشلۆ بە بۆردوومانی تورکیا چوار کەس کوژران

لە نزیک نەخۆشخانەیەکی قامیشلۆ بە بۆردوومانی تورکیا چوار کەس کوژران

پەیامی کورد... لە نزیک نەخۆشخانەیەکی قامیشلۆ بە بۆردوومانی تورکیا چوار کەس کوژران

ئەمڕۆ سێشەممە، ڕوانگەی سووری بۆ مافەکانی مرۆڤ بڵاوی کردەوە، لە ئەنجامی هێرشی فڕۆکە بێفڕۆکەوانەکانی تورکیا لە دەوروبەری شاری قامیشلۆی سەر بە پارێزگای حەسەکە چوار کەس کوژراون.

ڕوانگەی سووری، ڕوونیکردوەتەوە، هێرشەکەی تورکیا بۆ سەر ئیدارەی خۆسەری باکوور و باکووری ڕۆژهەڵاتی سووریا بریتی بوو لە بەئامانجکردنی دەوروبەری نەخۆشخانەی "کۆڤید"ی نەتەوە یەکگرتووەکان لە دەوروبەری قامیشلۆ، دواتر هێرشێکی دیکەی ئاسمانی بۆ سەر هەمان ناوچە ئەنجامداوە.

هەروەها ئاماژەی بەوەدا کە تا ئێستا ناسنامەی ئەو چوار کوژراوە نەزانراوە، بەڵام میدیاکانی ڕژێم بڵاویان کردۆتەوە کە ژمارەیەک لە چەکدارانی هێزەکانی سووریای دیموکرات (هەسەدە) کوژراون لە ئەنجامی کەوتنە خوارەوەی دوو مووشەکەی فڕۆکەی بێفڕۆکەوانی هێزەکانی تورکیا بۆ سەر گەڕەکی مەحموقیە و پشتێنەی ڕۆژئاوا لە قامیشلۆ.

هاوکات سەرچاوەیەکی سەربازی بە نۆرس پرێسی ڕاگەیاندووە، ئەو دوو مووشەکەکە لە گوندی سیکرکا، کەوتونەتە خوارەوە لە نزیک کرێکارانی تونێلەکە، لە ناوچەیەکی پشت نەخۆشخانەی کۆڤید ١٩ لە باکووری قامیشلۆ و٤ کەس گیانیان لەدەستداوە و ٣ کەسی دیکەش برینداربوون

ئەمەش لە کاتێکدایە کە تورکیا لە دوێنێوە دەستی کردووە بە بۆمبارانی توندی زۆرێک لە گوند و ناوچەکانی ڕۆژئاوای کوردستان.

لێدوانەکان (0)

هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!

لێدوانی خۆت بنووسە