مه‌لا به‌ختیار : هه‌موولایه‌ك خۆی بۆ قۆناغێكی نوێ و هه‌ڵبژاردنی پێشوه‌خته‌ له‌ عێراقدا ئاماده‌بكات

مه‌لا به‌ختیار :  هه‌موولایه‌ك خۆی بۆ قۆناغێكی نوێ و هه‌ڵبژاردنی پێشوه‌خته‌ له‌ عێراقدا ئاماده‌بكات

پەیامی کورد    ...    مه‌لا به‌ختیار :  هه‌موولایه‌ك خۆی بۆ قۆناغێكی نوێ و هه‌ڵبژاردنی پێشوه‌خته‌ له‌ عێراقدا ئاماده‌بكات.
 مه‌لا به‌ختیار ئه‌ندامی ئه‌نجوومه‌نی باڵای سیاسی و به‌رژه‌وه‌ندی یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان له‌لێدوانێكدا ڕایگەیاند "كابینه‌ تازه‌كه‌ی عیراق یه‌كه‌م شت ده‌بێت شه‌قام ڕازی بكات و داخوازییه‌كانی دابین بكات، هه‌روه‌ها دادپه‌روه‌ری و شه‌فافیه‌ت و نه‌هێشتنی گه‌نده‌ڵی و حكومه‌تێكی پێگه‌یشتو بچه‌سپێنێت".
هه‌روه‌ها ووتی "حزبه‌كانی عێراق ده‌بێت عه‌قڵیه‌تی رابردویان له‌ حوكمڕانی كۆتاییپێبهێنن و له‌گه‌ڵ شه‌قام بن. ئێمه‌ش له‌ كوردستان ده‌بێت هه‌م بۆ هه‌ڵبژاردنی پێشوه‌خت و هه‌م بۆ قۆناغێكی نوێی پرۆسه‌ی سیاسیی له‌ عیراقدا ئاماده‌بین".
مه‌لا به‌ختیار ئه‌وه‌شی وه‌بیرهێنایه‌وه‌، كه‌ به‌ گشتی رێككه‌وتنه‌كانی هه‌رێم له‌گه‌ڵ عێراق له‌ جێی خۆیانن، ده‌بێت گۆڕانكارییه‌كان به‌پێی داخوازییه‌ تازه‌كان له‌ گفتوگۆكانمان له‌گه‌ڵیدا ئاماده‌بن، له‌ پێش هه‌موشیانه‌وه‌ بابه‌تی ده‌ستور و جێبه‌جێكردنی ماده‌ی ١٤٠، كه‌ هه‌مویان بابه‌تی زۆر جدین له‌نێوان كورد و كابینه‌ی نوێی حكومه‌تی عیراق، كه‌ محه‌مه‌د تۆفیق عه‌للاوی پێكیده‌هێنێت.

لێدوانەکان (0)

هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!

لێدوانی خۆت بنووسە