پەیامی کورد... مه‌سرور بارزانى: ئێمە ئاسایشی وڵاتی خۆمان ناکەینە قوربانیی خراپه‌کاران و قاچاخچییان
سه‌رۆكى حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان، له‌باره‌ى شوێنه‌كانى فرۆشتنى چه‌ك، بڕیارێكى ده‌ركرد و ڕایده‌گه‌یه‌نێت: "ئێمە ئاسایشی خەڵک و وڵاتی خۆمان، ناکەینە قوربانیی خراپه‌کاران و قاچاخچییان و هەلپەرستان".
ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه 30/6/2022، مه‌سرور بارزانى، سه‌رۆكى حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان، په‌یامێكى بڵاو كردووه‌ته‌وه و ده‌ڵێت: "ئەمڕۆ داوام لە وەزارەتی ناوخۆ کرد هەرچی شوێنی چەکفرۆشتن هەیە دابخرێن و هەرچی چەکی بێ مۆڵەتە دەستی بەسەردا بگرن، بۆ ئەوەی چیتر نەبنە ھەڕەشە بۆ سەر ژیانی خەڵک".
سه‌رۆكى حكوومه‌ت ئاماژه‌ى به‌وه‌ش داوه: "ئێمە ئاسایشی خەڵک و وڵاتی خۆمان، ناکەینە قوربانیی خراپه‌کاران و قاچاخچییان و هەلپەرستان، داوا لە خەڵکی کوردستان دەکەم، چەکی بێ مۆڵەت ڕادەستی حکوومەت بکەن و خۆیان بەشدار بن لە پرۆسەی پاککردنەوەی کوردستان لە چەکی بێ مۆڵەت، دواتر بەپێی یاسا، بابەتی مامەڵەکردن بە چەک ڕێک دەخرێتەوە".
مه‌سرور بارزانى داوا له دادگاكان ده‌كات: "چاوپۆشی و کەمتەرخەمی لە جێبەجێکردنی یاسا نەکەن و دڵنیاشیان دەکەمەوە کە بە هەموو شێوەیەک، پاڵپشت و هاوکاریان دەبین".
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە