پەیامی کورد... مهسرور بارزانی پێشوازیی له شاندێكی باڵای سهربازیی ئیتاڵیا كرد
ئەمڕۆ دووشهممه 10/4/2023، مهسرور بارزانی، سهرۆكی حكوومهتی ههرێمی كوردستان، پێشوازیی لە کۆلۆنێل دانێیلێ پیزانی، فەرماندەی هێزەکانی ئیتاڵیا لە عێراق و هەرێمی کوردستان کرد کە بە بۆنەی کۆتاییهاتنی ئەرکەکانی سهردانیان كرد بوو.
لە دیدارەکەدا كه کۆلۆنێل ستێفانۆ سلڤادۆری فەرماندەی نوێی هێزەکانی ئیتاڵیا لە عێراق و هەرێمی کوردستان ئامادەی بوو، مهسرور بارزانی سوپاسی ئیتاڵییای کرد بۆ هاریکاری و پشتگیریکردنی هەرێمی کوردستان و هیوای سەرکەوتنی بۆ فەرماندەی پێشوو خواست لە ئەرکی داهاتوویدا و پیرۆزبایی دەستبەکاربوونیشی لە فەرماندەی نوێی هێزەکانی ئیتاڵیا لە عێراق و هەرێمی كوردستان کرد.
له تهوهرێكی دیكهی دیدارهكهدا، لە بارەی پەرەپێدانی پەیوەندییەکانی هەرێمی کوردستان و ئیتاڵیا و چاکسازییەکانی وەزارەتی پێشمەرگەوه گفتوگۆ كران.
شاندی سەربازی ئیتاڵیا جەختی لە بەردەوامبوونی پشتیوانیی ئیتاڵیا و هێزەکانی هاوپەیمانان بۆ هێزی پێشمەرگە، بە تایبەتی لە بواری ڕاهێنان کردەوە.
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە