پەیامی کورد … منداڵێکی تەمەن چوار ساڵ بە تەقەی هێزە ئەمنییەکانی ئێران بریندار کرا
هێزە چەکدارەکانی ئێران لە شارۆچکەی نەوسوود سەر بە شاری پاوە لە پارێزگای کرماشان، تەقەیان لە سەرنشینانی ئۆتۆمبێلێک کردووە و منداڵێکی تەمەن ٤ ساڵ تێیدا بە سەختی بریندار بووە.
بەپێی هەواڵی ڕێکخراوی (هەنگاو) بۆ مافەکانی مرۆڤ، شەوی یەکشەممە٥ی٩ی٢٠٢١ هێز ئەمنییەکانی ئێران ئێران لە شوێنێک بە ناوی قەڵوەز خاڵی پشکنینیان داناوە و لە مەودایەکی زۆر نزیکەوە تەقەیان لە سەرنشینانی ئۆتۆمبێلێک کردووە.
بەپێی هەمان سەرچاوە لە ئاکامی دەستڕێژی هێزە ئەمنییەکانی ئێران، منداڵێکی تەمەن ٤ ساڵ بە ناوی "هایا پەیام" کچی پژمان بە سەختی بریندار بووە و بەهۆی ناجێگیربوونی باری تەندروستی بۆ ناوەندی تەندروستیی شاری پاوە گوازراوەتەوە.
هێزە ئەمنییەکانی ئێران لە مەودای دوو مەترییەوە تەقەیان لەم ئۆتۆمبێلە کردووە و ئەو هێزانە لە کاتێکدا تەقەیان لەو ئۆتۆمبێلە کردووە کە باوکی هانا چەند جار پێیانی گوتووە کە خێزانەکەم پێیە و دەگەڕێینەوە بۆ ماڵەوە.
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە