پەیامی کورد ... " هەدەپە " ڕایگەیاند موحەمەد ئۆجالان برای عەبدۆڵڵا ئۆجاڵان سەرۆکی پارتی کرێکارانی کوردستان " پەکەکە " چووەتو سەردانی ئەو و چاوپێکەوتنی لەگەڵ ئەنجام داوە .هەر لە سەر ئەم چاوپێکەوتنە لە ماوەی چەند ڕۆژێکدا بەیاننامەیەک بڵاو دەکرێتەوە .
هاوسەرۆکی پارتی گەلان پەروین بۆڵدان لە سەر ئەم چاوپێکەوتنە شەوی ڕابردوو لە لاپەڕەی فەرمی خۆی لە تویتەر بەیانیەیەکی بڵاو کردەوە و ڕایگەیاند :
" بەڕێز عەبدۆڵڵا ئۆجاڵان و براکەی موحەمەد ئۆجاڵان ئەمڕۆ چاوپێکەوتنێکیان پێکهێنا و ئاگادارین کە باری تەندرووستی ئۆجالان باشە ، ئێمە لە ناو چەند ڕۆژی داهاتوودا سەبارەت بەم سەردانە و دۆخەکە ئاگادری بڵاو دەکەینەوە بۆ خەڵکی خۆمان ."
لە لایەکی دیکەوە پەرلەمانتاری هەدەپە ی شاری ڕۆحا ، عۆمەر ئۆجاڵان ڕایگەیاند کە موحەمەد ئۆجاڵان لەگەڵ براکەی خۆی ، لەگەڵ سەرۆکی پەکەکە عەبدۆڵڵا ئۆجاڵاندا چاوپێکەوتنی کردووە . ئۆجاڵان ووتی کە ئەم چاوپێکەوتنە سەبارەت بە ئاگاداربوون لە سەر دۆخی تەندرووستی و ژیانی ئۆجالان ئەنجام دراوە
پەرلەمانتاری هەدەپە زیا پیر یش سەبارەت بەم چاوپێکەوتنە پشتڕاستی کردەوە و ووتی : " بە خێری دڵەکان و مانگرتنی خواردن ئەم سەرکەوتنە درووست بوو . لەیلا گۆڤێن لە مانگرتنی خواردن دا و بەند کراوەکانی دیکە بە سەرکەوتن ، هەر بژین . "
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە