پەیامی کورد … مونا یوحەیا وەکوو سەرۆکی دەستەی مافی مرۆڤ هەڵبژێردرا
دوای ئه‌وه‌ی مونا یوحه‌نا، وەکوو سه‌رۆكی ده‌سته‌ی مافی مرۆڤ له هه‌رێمی كوردستان هەڵبژێردر، ئاماژه‌ی به‌وه كرد له رۆژانی داهاتوو به‌رنامه‌ی كاری خۆی ڕاده‌گه‌یه‌نێ.
ئەمڕۆ سێشه‌ممه ١٨ی ئایاری ٢٠٢١، پەرلەمان پۆستی سەرۆکی دەستەی سەربەخۆی مافاکانی مرۆڤی هه‌ڵبژارد و مونا یوحه‌نا به به‌ده‌ستهێنانی ده‌نگی ٧١ په‌رله‌مانتار بووه سه‌رۆكی ده‌سته‌كه و له رۆژانی داهاتوو سوێندی یاسایی به مه‌به‌ستی ده‌ستبه‌كاربوونی فه‌رمی ده‌خوات.
بەپێی رێککەوتنی لایەنە سیاسیەکان بۆ دابەشکردنی پۆستەکان، سەرۆکی دەستەکە بۆ پێکھاتەی مەسیحییەکانە و مونا یوحەنا تاكه کاندیدی ئەو پۆستە بوو.
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە