مووچەی پلە باڵاکان ئەم گۆڕانکارییە گەورەیەی بەسەرداهات

مووچەی پلە باڵاکان ئەم گۆڕانکارییە گەورەیەی بەسەرداهات

پەیامی کورد     ...   مووچەی پلە باڵاکان ئەم گۆڕانکارییە گەورەیەی بەسەرداهات

سەرۆکی دەستەی دەستپاکی لە ھەرێمی کوردستان رایگەیاند، مووچەی پلە باڵاکان ھەموار کراوەتەوە و بۆ ٥٠% کەم کراوەتەوە، بۆیە پێویستە خۆیانی لەگەڵ رابێنن، چونکە ئەوە بڕیارە و لە چوارچێوەی یاسای چاکسازی دراوە.

حاکم ئەحمەد ئەنوەر، ووتی، فۆڕم بەسەر پلە باڵاکاندا دابەش کراوە بۆ ھەموارکردنەوەی مووچەیان و پێویستە ئەوانیش خۆیان لەگەڵ یاسای چاکسازی بگونجێنن و مووچەکەشیان ھەموار دەکرێتەوە کە خانەنشین دەبن، چونکە پێشتر ٨٠%ی مووچەیان پێ دەدرا، بەڵام ئێستا بۆ ٥٠% کەم کراوەتەوە، کە لە چوارچێوەی یاسای چاکسایدا ئەوە جێگیر کراوە و بەو شێوەیەش بەردەوام دەبێت.

ئەنوەر گوتیشی، ئەوەی پلە باڵاکانیش ھەمووی ٥٠%ی مووچەیان پێ نادرێت، چونکە بەپێی خزمەت و بڕوانامە و تەمەن دەبێت و ئەوەی خزمەتی لە ھەمووی زۆرتر بێت، ئەوکات مووچەی ٥٠%ی پێ دەدرێت، ئەگەر نا مووچەکەی لە ٥٠%یش کەمتر دەبێت، چوونکە چەند مەرجێک دیاری کراون و پێویستە ئەو مەرجانەیان تێدا بێت، ئەگەر نا ناتوانن ٥٠%یش وەرگرن.

حکوومەتی ھەرێمی کوردستان بۆ چاکسازیکردن لە مووچە، لە یاسای چاکسازیدا بڕیاری داوە کە مووچەی ئەو کەسانەی پلە باڵان و خانەنشین دەکرێن، پێویستە مووچەکەیان ھەموار بکرێتەوە و زۆرترین مووچە لە ٥٠% زیاتر نەبێت، چونکە پێشتر ئەوەی خانەنشین دەبوو، بە ٨٠%ی مووچەکەی خانەنشین دەکرا.

لێدوانەکان (0)

هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!

لێدوانی خۆت بنووسە