دوای تێپه‌ڕبوونی مانگێك به‌سه‌ر ناردنی 317 ملیار دینار وه‌ك مووچه‌ی فه‌رمانبه‌رانی هه‌رێمی كوردستان له‌لایه‌ن بەغداوە دوێنێ پێنجشه‌ممه، یه‌كه‌م بڕی پاره‌ی مووچه‌ی مانگی شوباتی فه‌رمانبه‌رانی هه‌رێمی كوردستان ره‌وانه‌كرا.
بە گوێرەی سەرچاوەکانی هەواڵی عێراقی سه‌رله‌به‌یانی دوێنێ پێنجشه‌ممه، یه‌كه‌م بڕه پاره‌ی مووچه‌ی مانگی شوباتی 2018 ی فه‌رمانبه‌رانی هه‌رێم گه‌یشتۆته هه‌رێمی كوردستان و ئه‌م بڕه پاره‌یه له‌چوارچێوه‌ی ئه‌و 317 ملیار دینارهدایه، كه پێویسته حكوومه‌تی عێراق مانگانه بۆ هه‌رێمی كوردستان بنێرێت.
سه‌رچاوه‌یه‌ك له لقی هه‌ولێری بانکی ناوه‌ندی عێراق رایگەیاند تائێستا هیچ فه‌رمانێكمان بۆ جووڵه‌پێكردن یاخۆد خه‌رجكردنی ئه‌و بڕه پاره‌یه پێ نه‌گه‌یشتووه، ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد، به‌م نزیكانه به‌شێكی دیكه‌ی ئه‌و بڕه پاره‌یه ده‌گاته هه‌رێم، بۆئه‌وه‌ی 317 ملیار دیناره‌كه‌ی مانگی شوبات ته‌واو بێت و، ده‌خرێته سه‌ر هه‌ژماری وه‌زاره‌تی دارایی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، بۆئه‌وه‌ی دواتر به‌گوێره‌ی پلانی خۆی به‌سه‌ر وه‌زاره‌ته‌كاندا دابه‌ش بكات.
ئەو سەرچاوەیە جەختی لەوەشکردۆتەوە بانکی ناوه‌ندی هیچ په‌یوه‌ندییه‌كی به میكانیزمی دابه‌شكردنی مووچه‌ی فه‌رمانبه‌رانی هه‌رێمه‌وه نییه.
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە