مووچەی ئەم وەزارەتە ئەمڕۆ و سبەی دابەش دەکرێت

مووچەی ئەم وەزارەتە ئەمڕۆ و سبەی دابەش دەکرێت

پەیامی کورد    ...   بەڕێوبەری گشتی خانە نشینانی هەرێم رایدەگەێنێت : رۆژی پێنج شەممە مووچەی سەرجەم خانەنشینان دابەشدەكرێت.

حازم ئیسماعیل، بەڕێوبەری گشتی خانەنشینانی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند : " رۆژی پێنج شەممە، مووچەی سەرجەم خانەنشینان بە سەربازی و مەدەنییەوە دەدرێت و پێویستە لەكاتی وەرگرتنی مووچەكانیان پابەندی رێنماییە تەندروستییەكان بن"

ئەمڕۆ وەزارەتی دارایی و ئابووری حکومەتی هەرێمی کوردستان رایگەیاند : چوارشەممە مووچەی هەریەکە لە وەزارەتەکانی گواستنەوە و گەیاندن، خوێندنی باڵا، کارەبا، کشتوکاڵ و سەرچاوەکانی ئاو، ڕۆشنبیری و لاوان، ئەوەدانکردنەوە و نیشتەجێکردن دابەشدەکرێت.

ئاماژەی بەوەشکردوە، سبەی هەروەها مووچەی دیوانی چاودێری دارایی، مافی مرۆڤ، ناوچەکانی دەرەوەی هەرێم، دەستەی ژینگە، دەستەی وەبەرهێنان، دەستەی دەستپاکی، کۆمیسیۆنی هەڵبژاردن و دەزگای مین، سەرۆکایەتی هەرێم، سەرۆکایەتی پەرلەمان و ئەنجوومەنی وەزیران دابەشدەکرێت.

لێدوانەکان (0)

هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!

لێدوانی خۆت بنووسە