سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق ته‌ئكید ده‌كاته‌وه مووچه سه‌رجه‌م فه‌رمانبه‌رانی هه‌رێمی كوردستان به‌وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه‌شه‌وه له‌لایه‌ن وه‌زاره‌تی دارایی عێراقه‌وه خه‌رج ده‌كرێت، وته‌بێژی نوسینگهكهشی له‌سه‌ر خه‌رجكردنی پاره‌كه ده‌دوێت و ڕێكه‌وتنێك له‌گه‌ڵ حكومه‌تی هه‌رێم ئاشكراده‌كات.
كه‌مێك پێش ئێستا حه‌یده‌ر عه‌بادی سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق له‌په‌یجی تایبه‌تی خۆی له تۆری كۆمهلاَیهتی فه‌یسبووك بلاَویكردۆتهوه كه وه‌زاره‌تی دارایی حكومه‌تی عێراقی موچه‌ی سه‌رجه‌م فه‌رمانبه‌رانی هه‌رێمی كوردستان به وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه‌شه‌وه خه‌رج ده‌كات.
ئه‌وه‌ش ده‌خاته‌ڕوو كه ووردبینی له لیستی موچه‌ی فه‌رمانبه‌رانی هه‌رێم له‌لایه‌ن لیژنه تایبه‌تمه‌ندییه‌كان به‌رده‌وامی هه‌یه، به مه‌به‌ستی گه‌یشتنی مووچه‌و شایسته داراییه‌كانیان.
لای خۆشیه‌وه، سه‌عد حه‌دیسی وته‌بێژی نوسینگه‌ی سه‌رۆك وه‌زیرانی عیراق له‌لێدوانێکدا بۆ میدیاکان رایگه‌یاند: ئه‌و پاره‌یه‌ی بۆ هه‌رێم نێردراوه بڕه‌كه‌ی زیاتر له 317 ملیار دیناره‌و ته‌نها بۆ موچه‌ی وه‌زاره‌ته‌كانی په‌روه‌رده‌و ته‌ندروستی نییه.
سه‌عد حه‌دیسی ڕونكردنهوهی زیاتریشی لهوبارهیهوهداو وتی:” به‌حكومه‌تی هه‌رێممان ڕاگه‌یاندوه ئه‌و پاره‌یه بۆ موچه‌ی سه‌رجه‌م وه‌زاره‌ته‌كانی هه‌رێمه، ڕاده‌ستی وه‌زاره‌تی دارایی هه‌رێمیشمان كردوه‌و وتومانه، باقی پاره‌كه له‌داهاتی نه‌وتی فرۆشراو ته‌كمیله بكه‌ن بۆ موچه”.
له‌باره‌ی دابه‌شكردنی موچه به‌سیستمی پاشه‌كه‌وت، سه‌عد حه‌دیسی وتی:”ئه‌وه كارێكی هونه‌رییه‌و ئێمه نازانین، له‌ده‌ست وه‌زاره‌تی دارایی هه‌رێمه به‌پاشه‌كه‌وت دابه‌شی بكات یاخود نا خۆیان بڕیارده‌ده‌ن له‌وباره‌یه‌وه، به‌ڵام ڕێكه‌وتنه‌كه‌مان به‌و جۆره‌یه له‌گه‌ڵ هه‌رێم ئێمه ئه‌و بڕه پاره‌یه بنێرین و ئه‌وانیش خۆیان باقیه‌كه‌ی دابین بكه‌ن”.
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە