ئەمریکا بە فەرمی پیدانی ڤیزای ڕاگەیاند

ئەمریکا بە فەرمی پیدانی ڤیزای ڕاگەیاند

پەیامی کورد … ئەمریکا بە فەرمی پیدانی ڤیزای ڕاگەیاند

 

وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریكا رایگەیاند، زۆربەی ئەو كەسانەی داوایان پێشكەشكردوە بۆ وەرگرتنی ڤیزای ئەمریكی و داواكاریەكانیان ڕەتكراوەتەوە، دەتوانن دوبارە داواكاری پێشكەش بكەن یان داوای چاوپێخشاندنەوە بە داواكانیان بكەن.

 

نێد پرایس وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریكا لە كۆنگرەیەكی رۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند، ئەو كەسانەی داوای ڤیزای ئەمریكایان كردوە و داواكەیان رەتكراوەتەوە بەهۆی بڕیارەكەی دۆناڵد ترامب سەرۆكی پێشوی ئەمریكا سەبارەت بەسەپاندنی قەدەغەكردنی هاوڵاتیانی ١٣ دەوڵەت بۆ هاتن بۆ ئەمریكا، دەتوانن دووبارە داوكاریەكانیان پێشكەش بكەنەوە.

 

ڕونیشیكردەوە، ئەوانەی لە ٢٠ ی كانونی دووەمی ٢٠٢٠ و دوای ئەو بەروارەش داواكاریەكانیان رەتكراوەتەوە دەتوانن بەبێ‌ ئەوەی دووبارە داواكاریش پێشكەش بكەن داوای چاوخشاندن بە داواكاریەكانیان بكەن یان باجی زیاتر بدەن.

 

جۆ بایدن سەرۆكی ئەمریكا دوابەدوای دەستبەكاربونی لە ٢٠ كانونی دووەم بڕیارێكی دۆناڵد ترامپی سەرۆكی پێشوی ئەمریكای هەڵوەشاندەوە كە بەبڕیاری قەدەغەی سەر موسۆڵمانان ناسرابو ،و بەئابڕوچونی ویژدانی نەتەوایەتی وسفیكرد.

لێدوانەکان (0)

هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!

لێدوانی خۆت بنووسە