ئەمریکا هاوکاری سەربازی بۆ دوو لیوای دیکەی هێزی پێشمەرگە ڕەوان دەکات

بەرواری بڵاوکردنەوە :
ئەمریکا هاوکاری سەربازی بۆ دوو لیوای دیکەی هێزی پێشمەرگە ڕەوان دەکات

جێگری سەرۆکایەتی ئەرکان بۆ ئۆپراسیۆنەکان لە کوردستان ،  ڕایگەیاندووە، ئەمریكا بڕیاری داوە ژمارەیەك چەك و پێداویستی سەربازی دیكە بۆ هێزەکانی پێشمەرگە ڕەوان بکات.

لیوا قارەمان شێخ کەمال جێگری سەرۆکایەتی ئەرکان هەروەها دەڵێت ئەمریکا لە دوو قۆناغەدا لیواكانی ٣ و ٤ی هێزی پێشمەرگەی ھەرێمی كوردستان پڕچەک دەکات ، قۆناغی یەكەمی ئەم بڕیارە بڕیتییە لە ئۆتۆمبێل و زریپۆشی سەربازی و قۆناغی دووەمیش چەك و پێداویستی سەربازی دەبێت.

هەروەها ئاماژەی بەوەش كردووە، ئەم هاوکارییە سەربازییە لە كاتێكدایە كە پێشتر لیواكانی ١ و ٢ پڕچەك كراون و لە چوارچێوەی پڕۆژەیەكی ڕێكخستنی ھێزی پێشمەرگەدا ڕێکخراون.

لێدوانەکان (0)

هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!

لێدوانی خۆت بنووسە