پەیامی کورد... ئەمریکا هێزی زیاتر ڕەوابەی کەنداو دەکات
وته‌بێژی ئه‌نجومه‌نی ئاسایشی نیشتمانی ئه‌مریكا رایگه‌یاند كه وه‌ك وه‌ڵامێك بۆ ئێران كه له‌ماوه‌ی رابردودا ده‌ستی به‌سه‌ر دوو كه‌شتی نه‌وتهه‌ڵگردا گرت، بڕیاریانداوه هێزی پشتیوانی زیاتر ره‌وانه‌ی ناوچه‌ی كه‌نداو ده‌كه‌ن.
جۆن كێربی، وته‌بێژی ئه‌نجومه‌نی ئاسایشی نیشتمانیی ئه‌مریكا له لێدوانێكی رۆژنامه‌وانیدا وتی: "وه‌زاره‌تی به‌رگری زنجیره‌یه‌ك هه‌نگاو ده‌نێت بۆ به‌هێزكردنی پێگه‌ی به‌رگریمان له ناوچه‌ی كه‌نداودا".
وتیشی: "له چه‌ند ڕۆژی داهاتوودا ورده‌كاری له‌باره‌ی ئه‌و به‌هێزكردنانه بڵاوده‌بێته‌وه".
ئه‌و بڕیاره‌ی ئه‌مریكا دوای ئه‌وه هات كه له‌ماوه‌ی رابردوودا هێزه‌كانی كۆماری ئیسلامی ئێران ده‌ستیان به‌سه‌ر دوو كه‌شتی نه‌وتهه‌ڵگردا گرت، ئه‌مریكاش ئه‌و كاره‌ی به "زیادبوونی هه‌راسانكردنی كه‌شتییه‌كان" له ئاوه‌كانی ناوچه‌كه‌دا له‌لایه‌ن ئێرانه‌وه ناوبرد.
به‌گوێره‌ی ئاژانسی بلومبێرگ-ی ئه‌مریكی، ئه‌مریكا به‌نیازه رۆژی شه‌ممه 100 به‌له‌م و فڕۆكه‌ی بێفڕۆكه‌وان له ده‌ریای كه‌نداودا جێگیر بكات، بۆ ئه‌نجامدانی ده‌وریه له نزیك ئێران.
جگه له ئێران، ئه‌مریكا نیگه‌رانه له هه‌وڵه‌كانی چین بۆ فراوانكردنی په‌یوه‌ندییه سه‌ربازی و ئه‌منییه‌كان له‌گه‌ڵ ده‌وڵه‌تانی عه‌ره‌بی كه‌نداو، كه پشتیان به ئه‌مریكا به‌ستووه بۆ پێداویستییه‌كانی به‌رگری.
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە