ئەمریكاو بەریتانیا حوسییەكانیان بۆردومان كردەوە

ئەمریكاو بەریتانیا حوسییەكانیان بۆردومان كردەوە



پەیامی کورد... ئەمریكاو بەریتانیا حوسییەكانیان بۆردومان كردەوە


هێزە هاوبەشەكانی ئەمریكاو بەریتانیا هێرشێكی تریان بۆ سەر حوسییەكانی یەمەن ئەنجامداوە، كە چەند ئامانجێكیان بۆردومان كردووە.

بەپێی بەیاننامەیەكی هاوبەشی نێوانیان كە تێیدا هاتووە، شەوی رابردوو هێزە هاوبەشەكانی ئەمریكاو بەریتانیا هێرشێكیان لەدژی بنكەو بارەگاكانی هێزی حوسییەكانی یەمەن ئەنجامداوە، ئەوەش دوای ئەوەی كاروانە بازرگانییە ئاوییەكانیان لە دەریای سوور كەوتۆتە مەترسییەوە.

بەپێی زانیارییەكان، فڕۆكە جەنگییەكانی ئەو دوو وڵاتە بۆردومانی هەشت پێگەی حوسییەكانیان كردووە كە سەكۆی مووشەكی و ئەمبارەكانی چەك و جبەخانەی گرتۆتەوە.

لەلایەن خۆشیانەوە حوسییەكانی یەمەن بە ئاژانسی سەبەئیان راگەیاندووە، هێزەكانی ئەمریكاو بەریتانیا لە شاری سەنعاو چەندین پارێزگای تر بۆردومانیان كردوون.

لێدوانەکان (0)

هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!

لێدوانی خۆت بنووسە