پەیامی کورد … ئەمریکا و عێراق لە هەولیر کۆبوونەوەکانیان دەست پێدەکەنەوە
كۆشكى سپى ئه‌مریكا ڕایگەیاند: له مانگى نیساندا گفتوگۆى ستراتیژى نێوان ئه‌مریكا و عێراق له شارى هه‌ولێر ده‌ستپێده‌كاته‌وه.
كۆشكى سپى بڵاویكردوه‌ته‌وه: بڕیاره له مانگى چوارى ئه‌مساڵ جارێكى تر گفتوگۆى ستراتیژى نێوان ئه‌مریكا و عێراق ده‌ستپێبكاته‌وه، ئه‌وه‌ش به ئامانجى رێگه‌گرتن له رێكخراوى داعش بۆ رێكخستنه‌وه‌ى هێزه‌كانى.
رونیشكراوه‌ته‌وه: كۆبونه‌وه‌كه له شارى هه‌ولێر ده‌بێت و تێیدا ئه‌وه رونده‌كرێته‌وه كه بونى هێزه‌كانى هاوپه‌یمانى نێوده‌وڵه‌تى له عێراق ته‌نها بۆ راهێنان و پێشكه‌شكردنى راوێژه به هێزه عێراقیه‌كان.
له ساڵى ٢٠٢٠ گفتوگۆى ستراتیژى له‌نێوان به‌غدا و واشنتۆن ده‌ستى پێكرد و چه‌ند خولێكى ئه‌نجام درا و تێیدا مسته‌فا كازمى سه‌رۆك وه‌زیرانى عێراق سه‌ردانى ئه‌مریكاى كرد، گفتوگۆكه‌ش ده‌نگۆیه‌كى زۆرى به‌دواى خۆیدا هێنا.
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە