ئەمریکا و بەریتانیا هەڵوێستی خۆیان لەسەر بۆردوومانەکەی تورکیا بۆ سەر هاووڵاتییانی سڤیل ڕاگەیاند

بەرواری بڵاوکردنەوە :
ئەمریکا و بەریتانیا هەڵوێستی خۆیان لەسەر بۆردوومانەکەی تورکیا بۆ سەر هاووڵاتییانی سڤیل ڕاگەیاند

پەیامی کورد... ئەمریکا و بەریتانیا هەڵوێستی خۆیان لەسەر بۆردوومانەکەی تورکیا بۆ سەر هاووڵاتییانی سڤیل ڕاگەیاند

وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا ڕایگەیاند، داوا لە هەموو لایەک دەکەن ڕێزی سەروەری عێراق و پێگە هەرێمییەکەی بگرن. هاوکات، وەزارەتی دەرەوەی بەریتانیاش دەڵێت، نیگەرانن لە بۆردوومانەکە و سەرکۆنەی دەکەن.

نێد براس وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا ڕایگەیاند، ئەو ڕاپۆرتانەیان بینیوە کە باس لە بۆردوومانکردنی سنوورەکانی شاری دهۆک کراون و کوژراو و برینداری لێ کەوتووەتەوە.

دەشڵێت، «داوا لە هەموو لایەک دەکەین ڕێزی سەروەری عێراق و پێگە هەرێمییەکەی بگرن و هەر ئۆپەراسیۆنێکی سەربازیش دەبێت ڕێزی سەروەری و پاراستنی خاکی عێراق لە بەرچاو بگرێت».

هەروەها، لەلایەن خۆیەوە، وەزارەتی دەرەوەی بەریتانیا ڕاگەیەنراوێکی بڵاو کردەوە و تیایدا هاتووە، شانیشینی یەکگرتوو هەست بە نیگەرانی دەکات لەبارەی ئەو ڕاپۆرتانەی باس لە کوژران و برینداربوونی کەسانی سڤیل دەکەن لە ئەنجامی ئەو هێرشەی کرایە سەر سنوورەکانی پارێزگای دهۆک.

دەشڵێت، بەریتانیا سەرکۆنەی ڕووداوەکە دەکات و بەردەوام دە بێت لە پشتیوانی کردنی سەقامگیری عێراق و هەرێمی کوردستان.

ئەمە لە کاتێکدایە، دوێنێ فڕۆکەکانی تورکیا بۆردوومانی هاوینەهەواری پەرەخێیان کرد لە سنووری زاخۆ و بەهۆیەوە نۆ کەس گیانیان لەدەستدا و ٢٥ کەسی دیکە بریندار بوون.

لێدوانەکان (0)

هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!

لێدوانی خۆت بنووسە