پەیامی کورد … ئەمریکا و ئەورووپا پێشنیارێکی هاوبەش بۆ حکوومەتی ڕاگوزەر لە ئەفغانستان دەکەن
بەمەبەستی کۆتاییهێنان بە شەڕ و توندوتیژییەکانی ئەفغانستان، ئەمریکا، ئەوروپا و بەریتانیا داوای ئاگربەستی سەرتاسەری لە تالیبان و حکومەتی ئەو وڵاتەدەکەن و، پێشنیاز دهكهن بۆ پێکهێنانی حکومەتێكی راگوزەر.
لە بەیاننامەیەکدا، نوێنەرانی ئەمریکا، یەکێتی ئەوروپا و بەریتانیا، لە کۆنفرانسی ئاشتەوایی رۆما رایانگهیاند: باش دەزانن گەیشتن بە رێککەوتنێکی سیاسی لە ئەفغانستان، بەتایبەتی لەسەر پرسی دەستور کاتێکی زۆری پێویستە، هەر بۆیە بۆ قۆناغی ئێستا باشترین بژاردە راگەیاندنی ئاگربەستە لە نێوان حکومەتی کابول و بزوتنەوەی تالیبان.
له بهیاننامهكهدا پێشنیازیان کردووە، پێویسته له ئێستادا حکومەتیکی راگوزەری فراوان پێکبهێنرێت تا ئەو کاتەی رێککەوتنی کۆتایی لە بارەی ئایندەی سیاسی ئەفغانستانەوە دەکرێت.
ههر سێ لایەنەكه جەختیان لەوەشکردۆتەوە، کە چ لە ماوەی حکومەتی راگوزەر و، چ دوای گەیشتن بە رێککەوتنی کۆتایی، لە سەر حکومەتی هەمیشەیی داهاتووی ئەفغانستان پێویستە رەچاوی بنەماکانی دیموکراسی و مافی مرۆڤ بکات و، پابەندبێت بە بەرەنگاربوونەوەی تیرۆر و ریگریی بكات لە بوونی ئەفغانستان بە حەشارگە و شوێنی داڵدەدانی گروپە توندڕەوەکان.
جێگهی باسه، ئەمە جاری یەکەمە کۆمەڵگای نێودەوڵەتی و، وڵاتانی رۆژئاوایی پێکهێنانی حکومەتی راگوزەر وەک بژاردەیەک بۆ چارەسەرکردنی کێشەی ئەفغانستان بخەنەڕوو.
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە