ئەمریکا پیرۆزبایی سەرکەوتن هەڵبژاردن لەعێراقییەکان دەکات

ئەمریکا پیرۆزبایی سەرکەوتن هەڵبژاردن لەعێراقییەکان دەکات

وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا پیرۆزبایی سەرکەوتنی پڕۆسەی ھەڵبژاردنی ئەنجومەنی نوێنەرانی لەعێراقیەکان کرد و داواشدەکات، کابینەی نوێی حکومەتی عێراق لەوادەی دەستوریدا پێکبھێنرێت.

لە راگەیندراوێکدا کە ئاراستەی عێراقییەکانی کردووە، وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا، رۆڵی عێراقییەکانی لە سەرخستنی پڕۆسەی ھەڵبژاردنی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراقدا بەرز نرخاندووە وراشیگەیاندووە، کە عێراقییەکان بەسەرجەم پێکھاتەکانەوە لە تەواوی پارێزگاکانی وڵاتەکەدا وایان کردووە دەنگیان ببیسترێت.

وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا جەختیشیکردووەتەوە، کە ئەندامە تازە ھەڵبژێردراوەکانی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق ئەرکێکی گرنگیان لە ئەستۆدایە بۆ پێکھێنانی حکومەتێکی گشتگیر کە وەڵامدەرەوەی داخوازیی عێراقییەکان بێت و داواشکراوە بەخێرایی و لەچوارچێوەی ئەو وادەیەی بەپێی دەستور دیاریکراوە حکومەت پێکبھێندرێت.

لێدوانەکان (0)

هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!

لێدوانی خۆت بنووسە