فەرماندەی ناوەندی ئۆپراسیۆنەکان لە پایتەختی عێراق لە بەغدا ژەنڕاڵ " ئۆستین ڕێفۆرس " ووتی : ئێمە لە پاڵپشتی کردنمان بۆ هێزی عێراقی و هێزی پێشمەرگە بەردەوام دەبین .
بە گوێرەی هەواڵ و زانیاری چاپەمەنییە کوردییەکان ژەنڕاڵی ئەمریکی " ڕێفۆرس " زیارەتی شەهیدانی هەرێمی بارزانی کرد و ووڵامی ڕۆژنامەنووسەکانی دایەوە .
" ڕێفۆرس " لە بەردەوامی قسەکانیدا ووتی : " بۆ ئەوەی هێزەکانی پێشمەرگە سەر لە نوێ پەروەردە بکرێن بوودجەیەکی تایبەت بۆیان دابین کراوە .ئێمە دەمانەوێ کە پێشمەرگە بە هێزتر ببێت و بە گورزێکی گەورەتر داعش لە ناو ببات . بۆیە ئێمە هێزی پێشمەرگە پەروەردە دەکەین .
بەرپرسی ناوچەی مەخموور " سیروان بارزانی " یش لە پاڵ قسەکانی "ڕێفۆرس دا ووتی : هاوکارییەکانی نێوان ئەمریکا و پێشمەرگە بەردەوام دەبێت . هەروەها ئەمریکا پاڵپشتی خۆی بۆ پێشمەرگە زیاتر و بەردەوام دەکات .
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە