ئەمریکا سزای بە سەر تورکیادا سەپاند

ئەمریکا سزای بە سەر تورکیادا سەپاند

پەیامی کورد ... ئەمریکا سزای بە سەر تورکیادا سەپاند

 

وەزارەتی گەنجینەی ئەمەریکا سزای بەسەر تورکیادا سەپاند، سزاکانیش دامەزراوەکانی پیشەسازی سەربازی و سەرۆکایەتی دەگرێتەوە.

 

بەپێی بەیاننامەیەکی وەزارەتی گەنجینەی ئەمەریکا، بەهۆی کڕینی سیستەمی بەرگری (ئێس 400)ی روسی لەلایەن تورکیاوە، سزا بەسەر ئەو وڵاتەدا سەپێنراوە.

 

ئیسماعیل دەمیر سەرۆکی دەستەی پیشەسازی بەرگری تورکیا و سێ کەسی دیکە لە بەڕێوەبەرانی دەستەی پیشەسازی تورکیا لەناو لیستی سزاکانی ئەمەریکادان.

 

هەفتەی رابردو ئاژانسی رۆیتەرز بڵاویکردەوە، کە ئەمەریکا لەسەر بابەتی کڕینی سیستمی بەرگری (ئێس 400)ی روسی، ژمارەیەک سزا بەسەر ئەنقەرەدا دەسەپێنێت.

لێدوانەکان (0)

هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!

لێدوانی خۆت بنووسە