کۆمسیۆنی هەڵبژاردنەکان: دەنگدان لەکاتی دیاریکراودا کۆتایی دێت و درێژناکرێتەوە

کۆمسیۆنی هەڵبژاردنەکان: دەنگدان لەکاتی دیاریکراودا کۆتایی دێت و درێژناکرێتەوە

پەیامی کورد... کۆمسیۆنی هەڵبژاردنەکان: دەنگدان لەکاتی دیاریکراودا کۆتایی دێت و درێژناکرێتەوە


ئەمڕۆ دووشەممە18 کانونی یەکەم، کۆمسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەکانی عێراق ڕایگەیاند، پرۆسەی دەنگدان لەکاتی دیاریکراودا کۆتایی دێت و کاتەکەی درێژناکرێتەوە.

کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆیی هەڵبژاردنەکان ئاشکرایکرد، رێژەی دەنگدان تا کاتژمێر 12ی نیوەڕۆ گەیشتووەتە %17 و چاوەڕێ دەکرێت لەکاتەکانی دواینیوەڕۆش بەشێوەیەکی بەرچاو بەرزببێتەوە.

ئاماژەی بەوەکرد، لەو کاتەی دیاریکراوە واتە لە کاتژمێر 6ی ئێوارە، دەنگدان بۆ هەڵبژاردنی ئەنجومەنی پارێزگاکانی عێراق کۆتایی دێت و درێژناکرێتەوە.

ڕوونیکردەوە، لە کەشوهەوایەکی ئارام و ئەمنیدا هەڵبژاردنەکان بەڕێوەدەچێت و هیچ کێشەیەک لە کارکردنی ئامێرەکانی دەنگدان نەهاتووەتە کایەوە.

لێدوانەکان (0)

هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!

لێدوانی خۆت بنووسە