بەمەبەستر بڕیاردان لەسەر شێوازی هەڵبژاردن، بڕیارە ئەمڕۆ جارێکی دیکە کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژارند و ڕاپرسی هەرێمی کوردستان کۆببێتەوە.
شیروان زرار، وتەبێژی کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژارند و ڕاپرسی هەرێم ڕایگەیاندووە، کە ئەگەر لە کۆبوونەوەکەدا بگەنە ڕێککەوتن ئاوا دواتر کۆنفرانسێکی هەواڵی ئەنجام دەدەن.
باسی لەوەشکردووە، تا ئێستا زۆربەی لایەنەکان لەگەڵ ئەوەدان جیاکردنەوەی دەنگەکان بە شێوازی دەست بێت و ئەو بابەتە ئەمڕۆ یەکلایی دەکرێتەوە.
کۆبوونەوەکەی ئەمڕۆی کۆمسیۆن، دوای زنجیرەیەک کۆبوونەوەی دێت لەماوەی ڕۆژانی ڕابردوودا.
ئەوەش لەکاتێکدایە، پاش ئەوەی حکومەتی هەرێم ڕۆژی (٣٠)ی ئەیلولی داهاتووی بۆ ئەنجامدانی هەڵبژاردن لە هەرێمی کوردستان دەستنیشانکرد، كۆمسیۆنی باڵای هەڵبژاردن و ڕاپرسی هەرێم بەڕێوەبردنی هەڵبژاردنی لەو وادەیەدا پەسەندکرد.
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە