پەیامی کورد ... دانا جه‌زا په‌رله‌مانتاری عیراق ده‌ڵێت "وه‌ك هاوپه‌یمانی كوردستانى دوو ماده‌ى ده‌ستور ده‌پارێزین، ئه‌وانیش تایبه‌تن به سیستەمى په‌رله‌مانى و عیراقى فیدراڵى".
دانا جه‌زا له لێدوانێكى رۆژنامه‌وانیدا جه‌ختیكردوه‌ته‌وه، سه‌رجه‌م هه‌نگاوه‌كانى چاكسازى ئه‌گه‌ر له‌به‌رژه‌وه‌ندى گه‌ل بێت و دووربێت له‌ئاره‌زوه سیاسى و مه‌زهه‌بیه‌كان به‌ته‌واوه‌تى پشتگیرى ده‌كه‌ن، ئه‌وه‌شى تایبه‌ته به ده‌ستووره‌وه چه‌ند ماده‌یه‌ك هه‌یه وه‌ك كورد ده‌یپارێزن له‌هه‌ر هه‌نگاوێك بۆ ده‌ستكاریكردنى، یه‌كه‌میان سیستەمى فیدراڵی عێراق و هه‌رێمه‌كان و مافه‌كانى هه‌رێمى كوردستانه، كه سه‌رجه‌میان خاڵى زۆر گرینگن.
ئاماژه‌ى به‌وه‌شدا "ماده‌كه‌ى دیكه‌یان تایبه‌ته به‌سیستمى سیاسى له ووڵاتدا، كه پێویسته به‌شێوه‌یه‌كى ڕوون و ڕاشكاوانه له‌سه‌ر ئه‌و بابه‌ته بوه‌ستین، له‌به‌رئه‌وه‌ى پێمانوایه سیستەمى په‌رله‌مانى ئێستا بۆ هه‌موولایه‌ك گونجاوه و تێیدا سه‌رجه‌م پێكهاته و لایه‌نه‌كان له‌ناوه‌ندێكى تایبه‌تدا كۆده‌كاته‌وه، به‌ڵام ئه‌گه‌ر شتێكى باشتر هه‌بوو، كه خزمه‌تى نیشتمان بكات و ئه‌نجامه‌كه‌ى باشتر بێت، ئێمه لاریمان نییه له دیراسه‌كردنى".
ئه‌و په‌رله‌مانتاره كورده پێیوایه، سیستەمى سیاسى و ده‌ستوور هۆكار نین بۆ پێشكه‌ش نه‌كردنى خزمه‌تگوزارى، به‌ڵكوو جێبه‌جێنه‌كردنیان به‌شێوه‌یه‌كى درووست گه‌یاندونیه‌ته ئێستا و متمانه له‌نێوان حكومه‌ت و هاووڵاتیاندا نه‌ماوه.
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە