پەیامی کورد... نەژادپەرەستەکان لە کازاخستان ژنێکی کوردیان سووتاند
لە کازاخستان هێرشکرایە سەر گوندێکی کوردنشین و ژنە کوردێکی تەمەن 66 ساڵ کوژرا. رووداوەکە رۆژی 25ی ئاداری 2022 لە گوندی سۆڤەتسکۆی روویداوە کە گوندێکی کوردنشینە و سەر بە شارۆچکەی سایرام-ە لە هەرێمی تورکستان.
بەگوێرەی میدیاکانی تورکیا، گرووپێکی "نەژادپەرست" رۆژی 25ی ئادار هێرشیان کردووەتە سەر ئەو گوندە کوردنشینە و لە یەکێک لە ماڵەکانی ئەو گوندەدا ئاگریان لە ژنە کوردێکی تەمەن 66 ساڵ بەرداوە بەناوی خانم کۆچەر.
دوای ئەوەی خانم کۆچەر لەلایەن ئەندامانی خێزانەکەیەوە گەیێندراوەتە نەخۆشخانە، گیانی لەدەستداوە.
بەگوێرەی ئەو زانیارییانەی خەڵکی ئەو گوندە بڵاویانکردووەتەوە، لەکاتی شەڕی سۆڤیەتدا ژمارەیەکی زۆر کورد کۆچیان کردووە بۆ ئەو گوندە و ماوە ماوە بە شێوەیەکی بەردەوام رووبەڕووی هێرشی نەژادپەرستانە بوونەتەوە. دوایین هێرشی سەر گوندەکەیان رۆژی 25ی ئاداری ئەمساڵ بووە.
خەڵکی گوندەکە دەڵێن، "گرووپێکی نەژادپەرست هەڵیانکوتاوەتە سەر ماڵی خانم کۆچەر و کوشتوویانە"
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە