پەیامی کورد ... یەکینەکانی رۆژهەڵاتی کوردستان شەهیدبوونی پێنج گەریلای کە سێیان لە لایەن سوپای پاسدارانەوە شەهید کراون پشتڕاست کردەوە .
یەکینەکانی رۆژهەڵاتی کوردستان (YRK) شەهید بوونی پێنج گەریلای کە سێیان لە چیاکانی شاهۆ و لە لایەن سوپای پاسدارانەوە شەهید کراون پشتڕاست کردەوە
باڵی سەربازی پەکەکە (YRK) لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان سەبارەت بە شەهید بوونی ٥ گەریلای خۆی ڕاگەێندراوێکی بڵاو کردەوە .
بە گوێرەی ڕآگەێندراوەکە ٢ لەو گەریلایانە ژنن کە ناسنامەکەیان بەم شێوەیە ڕاگەێندراوە ، ماهییە ئاشیک بە نازناوی ئادا ئیمرالی و ڕۆحا راجی بە نازناوی یەکین ڕۆژئاوا لە ١٩ی حۆزەیران لە پارێزگای سلێمانی لە شارۆچکەی شارباژێڕ لە گوندی ئاسۆس لە ئەنجامی بۆمبارانەکانی ڕژیمی تورکیا شەهید بوونە .
هەروەها لە شاهۆ لە دەرئەنجامی هێرشێکی ئەرتەسی ئێران دا ٣ گەریلای دیکە گیانی خۆیان لە دەستداوە و شەهید بوون .
(YRK) لە ڕاگەیندراوەکەی خۆیدا ئاماژەی بەوە کردووە کە ڕژیمی ئێران لەم ماوەیەی کۆتایی دا هێرشەکانی خۆیانیان لە دژی هاوڕێیەکانی ئەوان زیاتر کردووە و لەم چوارچێوەیەدا لە گوندی سوورەتوو سەر بە چیاکانی شاهۆ لە دەرئەنجامی هێرشی سوپای پاسدارانی ئێران دا ٣ گەریلای ئەوان بە ناوەکانی : شێرکۆ ڕۆژهەڵات ، سیروان ئالانی و هێژا سنە شەهید بوونە
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە