پەیامی کورد… کەناڵی ئێن ئار تی بووەتە سەکۆی قوباد تاڵەبانی
دوای ئەوەی کە قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان ڕێگری کرد لەوەی کە شاسوار عەبدولواحید بەرپرسی کەناڵی ئێن ئار تی بەڕووی یاسا بێتەوە، ئێستا ئەو کەناڵە بووە بە سەکۆیەک بۆ ریکلام کردن بۆ قوباد تاڵەبانی.
بە گەوێرەی ئەو زانیاریانەی کە دەستی پەیامی کورد کەوتووە، لە ماوەی ڕابردوودا قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان بەبەکارهێنانی پۆست و پایەی خۆی ڕێگری کردووە لەوەی کە شاسوار عەبدولواحید بە نیسبەت ئەو گەندەڵیانەی کە کردوویە و دزی لەهاووڵاتییان کردووە و هەروەها نەگەڕاندنەوەی چەندین ملیۆن دۆلاری حکوومەتی هەرێمی کوردستان، بەرەڕووی یاسا بێتەوە.
چاوەدێرانی سیاسی پێیان وایە لە وەڵامی دەستخۆشانەی ئەم کارەی تاڵەبانی، ئیستا کەناڵی ئێن ئار تی بووە بە سەکۆیەک بۆ ڕیکلام کردن بۆ قوباد تاڵەبانی ئەویش لەبری داپۆشینی گەندەڵییەکانی شاسوار عەبدولواحید و ڕێگری کردن لە بەڕەورووبونەوەی لەگەڵ یاسا.
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە