بەوتەی سه‌رۆكی ژووری بازرگانی و پیشه‌سازی هه‌رێم، كردنه‌وه‌ی ناوچه‌یه‌كی ئازادی بازرگانی له‌نێوان کۆماری ئیسلامی ئێران و هه‌رێمی كوردستان به‌چڕی گفتوگۆی له‌سه‌ر ده‌كرێت.
له‌كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیدا، دارا جه‌لیل خه‌یات، سه‌رۆكی ژووری بازرگانی و پیشه‌سازی هه‌رێمی كوردستان رایگەیاندووە، کە "بڕیاره رۆژی چوارشه‌ممه‌ی داهاتوو کە دەکاتە (٢)ی ئایار، كۆنفرانسێكی ئابووری له‌نێوان ئێران و هه‌رێمی كوردستان به‌رێوه‌بچێت، تێیدا نێچیرڤان بارزانی سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێم و ژماره‌یه‌ك وه‌زیری په‌یوه‌ندیداری هه‌رێم و وه‌زیری بازرگانی عێراق و ئێران و به‌شێك له پارێزگا سنوورییه‌كانی نێوان هه‌رێم و ئێران ئاماده ده‌بن".
وتیشی، بڕیارە هه‌ر له‌كۆنفرانسه‌كه‌دا سه‌ره‌رایی گفتوگۆكردن له‌سه‌ر چه‌ند ته‌وه‌رێكی ئابووری و بازرگانی بابه‌تی كردنه‌وه‌ی ناوچه‌یه‌كی ئازادی بازرگانی له‌نێوان ئێران و هه‌رێم به‌چڕی گفتوگۆی له‌سه‌ر بکرێت و پارێزگاره‌كانی هه‌رێم له‌گه‌ڵ پارێزگاره هاوسنورهكانیان له‌ئێران به‌چڕی گفتوگۆ له‌سه‌ر مه‌رزه‌كانی نێوانیان بکەن و هەروەها باس له‌چۆنییه‌تی ئاماده‌كاری بۆ به‌فه‌رمی ناساندنی ده‌روازه نافه‌رمییه‌كانیش ده‌كرێت.
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە