ژنێکی کورد بۆ وەرگرتنی خەڵاتی ژنی میدیایی ساڵ لە هولەند کاندید کراوە

ژنێکی کورد بۆ وەرگرتنی خەڵاتی ژنی میدیایی ساڵ لە هولەند کاندید کراوە

پەیامی کورد... ژنێکی کورد بۆ وەرگرتنی خەڵاتی ژنی میدیایی ساڵ لە هولەند کاندید کراوە

بێری شەڵماشی، سینەماکاری کوردی خەڵکی شاری سەردەشت، بۆ وەرگرتنی خەڵاتی ژنی میدیایی ساڵ لە وڵاتی هولەند کاندید کراوە.

بێری شەڵماشی لە ساڵانی ڕابردوودا و بەتایبەت لە دەسپێکی شۆڕشی ژیناوە تا ئێستا بە بەردەوامی هەوڵی داوە بە نووسین و دەرکەوتن لە میدیا جۆراوجۆرەکانی وڵاتی هولەند و وڵاتانی دیکە، پرسی کورد بەگشتی و بەتایبەت پرسی ژنان لە کوردستان بوروژێنێ.

ناوبراو لە زۆربەی نووسین و دەرکەوتنە میدیاییەکانیدا ڕاشکاوانە باسی لە سیاسەتی سەرکوت و هەڵاواردنی ڕێژیمی کۆماری ئیسلامی بەرانبەر بە خەڵکی مافخوازی کوردستان و ژنان کردووە.

بێری شەڵماشی یەکێک لە سینەماکارانی کوردە کە وێنە و بەرهەمەکانی لەلایەن میدیا جیهانییەکانەوە پێشوازییان لێ دەکرێ و بڵاو دەبنەوە.

ناوبراو وێڕای داواکاری بۆ بەشداریی خەڵکی هولەند و بەتایبەت هاونیشتمانییانی کورد لەم هەڵبژاردنە، ڕایگەیاند: وەرگرتنی ئەم خەڵاتە دەبێتە هۆی ئەوەی بە هێزێکی زیاترەوە لەم ڕێگایە بەردەوام بم و خزمەت بە خەڵکەکەم بکەم.

 

لێدوانەکان (0)

هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!

لێدوانی خۆت بنووسە