نێچیرڤان بارزانی: کلیلی سەقامگیری عێراق چارەسەری کێشەکانی هەولێر و بەغدایە

بەرواری بڵاوکردنەوە :
نێچیرڤان بارزانی: کلیلی سەقامگیری عێراق چارەسەری کێشەکانی هەولێر و بەغدایە

پەیامی کورد... نێچیرڤان بارزانی: کلیلی سەقامگیری عێراق چارەسەری کێشەکانی هەولێر و بەغدایە

نێچیرڤان بارزانی سەرۆکی ‏هەرێمی کوردستان و سیناتۆری ئەمریکی لینزی گرام ‏و ئالینا ڕۆمانۆوسکی باڵیۆزی ئەمریکا لە عێراق کۆبوونەوە.‏

بەگوێرەی ڕاگەیەنراوێک، لەو کۆبوونەوەیەدا دوایین پێشهاتەکانی ‏شەڕی دژی تیرۆر و پەیوەندییەکانی هەولێر و بەغدا و چارەسەرکردنی ‏کێشەکانی نێوانیان تاوتوێ کراوە و هەر دوو لا جەختیان لە گرنگی پاراستنی ئارامی و سەقامگیری ناوچەکە کردووەتەوە، هەروەها ‏کۆکیش بوون لەسەر مەترسییەکانی تیرۆر و سەرهەڵدانەوەی داعش کە هەڕەشەیەکی ‏ڕاستەقینەیە لەسەر ئارامی و سەقامگیریی عێراق و سووریا، هەروەها بۆ ‏بەرەنگاربوونەوەی ئەو مەترسییە پێویست زانراوە ئارامی و سەقامگیری لە ناوچەکە ‏پارێزراو بێت و هەموون لەم پێناوەدا هەوڵ و کۆششیان بخەنە گەڕ.‏

لای خۆیەوە نێچیرڤان بارزانی وێڕای دەربڕینی سوپاسی هەرێمی کوردستان ‏بۆ پشتگیری و یارمەتیدانی ئەمریکا بۆ عێراق و هەرێمی کوردستان دووپاتی کردووەتەوە کە کلیلی سەقامگیری و چارەسەرکردنی کێشەکانی عێراق، ‏چارەسەرکردنی کێشەکانی هەولێر و بەغدایە بە گفتوگۆ و بەپێی دەستوور.‏

ڕاشگەیەنراوە کە لە کۆبوونەوەکەدا پەیوەندییەکانی عێراق و هەرێمی کوردستان لەگەڵ وڵاتانی دراوسێ و ناوچەکە، ‏دوایین پێشهاتەکانی دۆخی ناوچەکە بەگشتی و چەند پرسێکی جێی بایەخی ‏هاوبەش تەوەرێکی دیکەی کۆبوونەکە بوە.‏

 

لێدوانەکان (0)

هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!

لێدوانی خۆت بنووسە