پەیامی کورد... نێچیرڤان بارزانی واده‌یه‌كی نوێ بۆ هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی كوردستان دیاریده‌كات
سه‌رۆكی دیوانی سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێم ئاشكرایكرد كه سه‌رۆكی هه‌رێم واده‌یه‌كی نوێ بۆ هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی كوردستان دیاریده‌كات.
فه‌وزی هه‌ریری سه‌رۆكی دیوانی سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێم بۆ كوردستان 24 وتی: "تائێستا به‌فه‌رمی وه‌ڵامی كۆمسیۆنی باڵای هه‌ڵبژاردنه‌كانی عێراق نه‌گه‌یشتۆته سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێم‌و چاوه‌ڕێده‌كرێت له‌چه‌ند ڕۆژی داهاتوو بگات".
وتیشی: "دوای ئه‌وه، سه‌رۆكی هه‌رێم مه‌رسومی هه‌رێمی بۆ ئه‌نجامدانی هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی كوردستان ده‌رده‌كات".
ئه‌م لێدوانه‌ی سه‌رۆكی دیوانی سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێم دوای ئه‌وه دێت، كه ڕۆژی 19ی ئه‌م مانگه كۆمسیۆنی باڵای هه‌ڵبژاردنه‌كانی عێراق پێشنیازیكرد رۆژی 18ی شوباتی 2024 یان ڕۆژێكی دوای ئه‌و ڕێكه‌وته هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی كوردستان ئه‌نجامبدرێت‌و جه‌ختی له‌سه‌ر ئه‌وه‌شكرده‌وه كه ناتوانن هه‌ردوو هه‌ڵبژاردنی ئه‌نجومه‌نی پارێزگاكانی عێراق‌و په‌رله‌مانی كوردستان له‌یه‌ك كاتدا به‌ڕێوه‌ببه‌ن.
پێشتر سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێمی كوردستان رۆژی 2023/11/18ی وەکو رۆژی ئەنجامدانی هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان دیاریکرد.
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە