پەیامی کورد... نێچیرڤان بارزانی و محەمەد شیاع سودانی لە بەغداد كۆبوونەوە
ئەمڕۆ پێنجشەممە، نێچیرڤان بارزانی، سەرۆكی هەرێمی كوردستان گەیشتە بەغداد و لەگەڵ سەرۆك وەزیرانی عێراقدا كۆبووەوە.
لە كۆبوونەوەكەی نێوان سەرۆكی هەرێم و سەرۆك وەزیرانی عێراقدا پەیوەندییەكانی نێوان هەولێر و بەغداد باسیان لێوەكرا و
دواتر بەشداریی لە رۆژی یەكەمی “دیداری عێراق” بۆ سەقامگیری و خۆشگوزەرانی كرد كە لەلایەن د. دلاوەر عەلائەدین، سەرۆكی ئینستیتیوتی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست بۆ توێژینەوە – مێری رێكخراوە.
بڕیارە سەرۆكی هەرێم چەند دیدارێكی دیكە لە شاری بەغداد ئەنجامبدات.
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە