پەیامی کورد ... نێچیرڤان بارزانى، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان، پێشوازى له شاندێكى سه‌ربازی ئه‌مریكى ده‌كات
سەر لە بیانی ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه 2022/3/1 نێچیرڤان بارزانى، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان، پێشوازى له ژەنەراڵ کیس فلپس، بەرپرسى باڵاى سەربازى و بەرپرسى نووسینگەى هاریکاری ئەمنی ئەمریکى لە عیراق كرد.
له كۆبوونه‌وه‌یه‌كدا دوایین پێشهاته ئه‌منییه‌كانى عیراق و به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ى هه‌ڕه‌شه و مه‌ترسییه‌كانى داعش تاوتوێ كران و جه‌خت له گرینگی هاریكارى و هه‌ماهه‌نگی نێوان پێشمه‌رگه و سوپاى عیراق كرایه‌وه، به تایبه‌تیش له‌و ناوچانه‌ى بۆشایی ئه‌منى تێدایه.
له ته‌وه‌رێكى دیكه‌ى كۆبوونه‌وه‌كه‌دا باس له دوایین هه‌نگاوه‌كانى پرۆسه‌ى چاكسازى له وه‌زاره‌تى پێشمه‌رگه كرا و هه‌ردوولا هاوڕا بوون له‌سه‌ر گرینگی یه‌كخستنه‌وه‌ى پێشمه‌رگه و به‌رده‌وامی پشتگیری ئه‌مریكایان بۆ پرۆسه‌كه و بۆ پێشكه‌شكردنى مه‌شق و ڕاهێنان به پێشمه‌رگه به پێویست زانى. هه‌ر له‌مباره‌یه‌وه شانده‌كه سوپاسى ڕۆڵى سه‌رۆك نێچیرڤان بارزانی‌یان له پرۆسه‌ى چاكسازى و یه‌كخستنه‌وه‌ى پێشمه‌رگه‌دا كرد.
شانده ئه‌مریكییه دووپاتى كرده‌وه كه به‌ره‌نگاربوونه‌وه و تێكشكاندنى داعش بۆ ئه‌مریكا كارى له‌پێشینه‌یه و له‌مپێناوه‌شدا له نزیكه‌وه له كاركردن له‌گه‌ڵ هاوبه‌شه‌كانى له عیراق و هه‌رێمى كوردستان و ناوچه‌كه به‌رده‌وام ده‌بێت، خۆشحاڵی خۆیشیان به هاوكاری پێشمه‌رگه و سوپاى عیراق ده‌ربڕى.
په‌یوه‌ندییه‌كانى هه‌ولێر ـ به‌غدا، مه‌ترسى و هه‌ڕه‌شه‌كانى داعش له سووریا و دۆخى كه‌مپى ئه‌لهۆل له سووریا، دوایین پێشهاته‌كانى دۆخى شه‌ڕ له ئۆكرانیا و چه‌ند پرسێكى دیكه‌ى جێى بایه‌خى هاوبه‌ش، ته‌وه‌رێكى دیكه‌ى كۆبوونه‌كه بوون.
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە