بە مەبەستی ئاگاداربوون لە دۆخی پێكهاتە جیاوازەکان، نێچیرڤان بارزانی سه‌رۆك وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان، پێشوازی له شاندێكی باڵای ئه‌مریكا كرد، کە سەردانی هه‌رێمی كوردستانیان كردووه.
شانده‌كه، له باڵیۆز مارك گرین به‌ڕێوه‌به‌ری ئاژانسی ئه‌مریكی بۆ په‌ره‌پێدانی نێوده‌وڵه‌تی، دۆگلاس سیلیمان باڵیۆزی ئه‌مریكا له عێراق، جیڤ ڤۆرتنبێری ئه‌ندامی كۆنگرێس، فرانك وۆڵف ئه‌ندامی خانه‌نشینی كۆنگرێس، باڵیۆز سام براونبارگ نێردراوی تایبه‌تی ئه‌مریكا بۆ ئازادیی ئایینی نێوده‌وڵه‌تی، كین گرۆس كونسولی ئه‌مریكا له هه‌رێمی كوردستان و ژماره‌یه‌ك به‌رپرسی دیكه‌ی ئه‌مریكا پێكهاتبوون.
شاندەکە وێڕای دەستخۆشی لە حکومەتی هەرێمی کوردستان، بۆ له‌خۆگرتنی ژماره‌یه‌كی زۆری ئاواره و په‌نابه‌رانی ده‌ستی تیرۆر كه سه‌ره‌ڕای قه‌یرانه‌كان جێگه‌ی حه‌وانه‌وه و خزمه‌تگوزاریی پێویستیان بۆ دابین كراوه. پێكه‌وه‌ژیانی پێكهاته‌كانی هه‌رێمی كوردستانیان به‌رز نرخاند.
نێچیرڤان بارزانی، پشتگیری خۆی دەربڕی و جەختی لەوە کردەوە، کە پێكهاته‌كان ڕه‌گ و ڕیشه‌ی مێژوویی قووڵیان له عێراق و ناوچه‌كه‌دا هه‌یه، بۆیه به پێویستی زانی متمانه‌یان بۆ دروست بكرێت تاكو له عێراق و هه‌رێمی كوردستان، بمێننه‌وه و نه‌چنه ده‌ره‌وه‌ی ووڵات.
تاوتوێكردنی پرۆسه‌ی سیاسیی عێراق، ئه‌نجامه‌كانی هه‌ڵبژاردن، دۆخی ئه‌منیی ناوچه‌كه، هاوكاریی ئه‌مریكا بۆ ئاواره‌كان و چۆنیه‌تیى به‌ره‌وپێشه‌وه‌بردنی ده‌زگاكانی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، لایه‌نێكی دیكه‌ی دیداره‌كه بوو.
له دیداره‌كه‌دا به‌ڕێز د. فوئاد حسێن، سه‌رۆكى دیوانى سه‌رۆكایه‌تیى هه‌رێمى كوردستان و ژماره‌یه‌ك له وه‌زیرانى حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان ئاماده بوون.
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە