نێچیروان بارزانی لەگەڵ بەرپرسانی باڵای قەتەر کۆ بوویەوە

نێچیروان بارزانی لەگەڵ بەرپرسانی باڵای قەتەر کۆ بوویەوە

پەیامی کورد … نێچیروان بارزانی لەگەڵ بەرپرسانی باڵای قەتەر کۆ بوویەوە

سەرۆكی هەرێمی كوردستان لەگەڵ سەرۆك وەزیرانی قەتەر كۆبوەوە و داتریش چاوی كەوت بە میری ئەو وڵاتە.

نێچیرڤان بارزانی، سەرۆكی هەرێمی كوردستان لە كۆشكی سەرۆكایەتیی ئەنجوومەنی وەزیرانی قەتەر لەگەڵ شێخ خالید بن خەلیفە، سەرۆكوەزیرانی وڵاتەكە كۆبوونەوە. 

 دوای ئەو كۆبوونەوەیە، سەرۆكی هەرێمی كوردستان لەگەڵ شێخ تەمیم بن حەمەد ئال سانی، میری قەتەر كۆبوەوە. 

 رۆژی شەممە سەرۆكی هەرێم بە سەردانێك گەیشتە دەوحە و لە یەكەم وێستگەی دیدارەكانیدا لەگەڵ شێخ محەمەد بن عەبدولڕەحمان ئال سانی، جێگری سەرۆك وەزیران و وەزیری دەرەوەی قەتەر كۆبووەوە.

بەپێی راگەیەنراوێكی سەرۆكایەتیی هەرێمی كوردستان، لە كۆبوونەوەكەدا هەردوولا جەختیان لە پەرەپێدان بە پەیوەندییەكانی هەرێمی كوردستان و عێراق لەگەڵ قەتەر كردووەتەوە. 

 ئەوەشخراوەتەڕوو هەردوولا "باسیان لە دەرفەتی سەرمایەگوزاری و وەبەرهێنانی قەتەری لە هەرێمی كوردستان و لەوێشەوە بۆ تەواوی عێراق كرد بەتایبەتی لەو بوارانەدا كە بۆ هەرێمی كوردستان و عێراق پێویستن، هەروەها هەنگاوەكانی كردنەوەی كۆنسوڵخانەی گشتیی قەتەریان لە هەولێر تاوتوێكرد."

لێدوانەکان (0)

هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!

لێدوانی خۆت بنووسە