ڕاپەڕین / سێ کەس بەتۆمەتی بازرگانیکردن بە ماددەی هۆشبەر دەستگیركران

ڕاپەڕین / سێ کەس بەتۆمەتی بازرگانیکردن بە ماددەی هۆشبەر دەستگیركران

پەیامی کورد … ڕاپەڕین / سێ کەس بەتۆمەتی بازرگانیکردن بە ماددەی هۆشبەر دەستگیركران

 

بەڕێوبەرایەتی ئاسایشی ڕاپەڕین ڕایده‌گه‌یه‌نێت، ئەمڕۆ هێزەکانیان لە بنکەی ئاسایشی هەڵشۆ لە قەڵادزێ سێ کەسیان بە تۆمەتی بەکارهێنان و دابەشکردنی ماددەی هۆشبەر دەستگیرکردوە و لەئێستادا راگیراون.

 

ئه‌مڕۆ چوار شه‌ممه‌ ١٧ ی ئاداری ٢٠٢١ بەڕێوبەرایەتی ئاسایشی ڕاپەڕین لەراگەیەنراوێکدا كه‌ وێنیه‌ه‌كی ده‌ست كوردیو كه‌وتوه‌ ڕایگه‌یاندووه‌، دوای دەسکەوتنی زانیاری و بەدواداچون هێزەکانیان لە بنکەی ئاسایشی هەڵشۆ لە قەڵادزێ سێ کەسیان دەستگیرکرد، کە هەستابون بە بەکارهێنان و دابەشکردنی ماددەی هۆشبەر بەسەر بەکارهێنەراندا.

 

بەڕێوبەرایەتی ئاسایشی ڕاپەڕین ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كردووه‌، ئەو کەسانەی دەستگیرکراون چەند جێگایەکی ئامادەکراویان هەبوە و "ماددەی هۆشبەر پێگیراوە کە بەنیازی دابەشکردنی بون".

 

له‌ راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌دا ئەوەشخراوەتەڕو، تۆمەتباران دانیان بەتاوەنەکانیاندا ناوە، لە ئێستادا بەپێی ماددەی ٢٦ (بیست و شەش) لەیاسای بەرەنگاربونەوەی ماددە هۆشبەرەکان و بە بڕیاری دادوەری دادگای لێکۆڵینەوەی پشدەر ڕاگیر کراون.

لێدوانەکان (0)

هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!

لێدوانی خۆت بنووسە