به‌رپرسی ئاژانسی پاراستن و زانیاریی/ زانیاری هه‌رێم باس له‌وه‌ده‌كات له ئێستادا و به‌هۆی پرسی هه‌ڵبژاردنه‌وه قورسه باس له گه‌ڕانه‌وه‌ی پێشمه‌رگه بۆ ناوچه جێناكۆكه‌كان، پێشنیازیش ده‌كات له دوای هه‌ڵبژاردنه‌كان، گه‌ڕانه‌وه‌ی پێشمه‌رگه بكرێته مه‌رجی گفتوگۆكانی هه‌ولێر و به‌غدا.
لاهور شێخ جه‌نگی ڕایگه‌یاندووه، "ئه‌وه‌ی كه ئێمه بیستومانه‌و وتووێژمان كردوه هه‌م له‌گه‌ڵ عێراق و هه‌میش له‌گه‌ڵ هاوپەیمانان، پێموایه دوای هه‌ڵبژاردنه‌كان ئه‌وكاره واته گه‌ڕانه‌وه‌ی هێزه‌كانی پێشمه‌رگه بۆ كه‌ركوك و ناوچه دابڕێندراوه‌كان ئاسانتر ده‌بێت".
ناوبراو سه‌باره‌ت به‌وه‌ی ئایا لایه‌نی عێراقی هیچ مه‌رجێكی هه‌یه بۆ گه‌ڕانه‌وه‌ی پێشمه‌رگه، وتی:"به‌گوێره‌ی ده‌ستور هه‌موو ئه‌و ناوچانه ده‌بێت به‌هاوبه‌شی به‌ڕێوه‌ببرێن، به‌ڵام له‌م كاته‌دا كه سه‌رجه‌م لایه‌نه‌كان سه‌رقاڵی ئاماده‌كارین بۆ ھه‌ڵبژاردن، پێموایه له‌ئێستادا ئه‌وه قورسه".
به‌رپرسی ئاژانسی پاراستن و زانیاریی/ زانیاری هه‌رێم بۆچوونی وایه، له‌دوای هه‌ڵبژاردنه‌كان پێموایه ئه‌وكاره واته گه‌ڕانه‌وه‌ی پێشمه‌رگه بۆ ناوچه دابڕێندراوه‌كان ئاسانتر ده‌بێت، له‌به‌رئه‌وه‌ی هێزه عیراقیه‌كانیش له‌وكاته پێویستیان به‌هاوپه‌یمانێتی كورد ده‌بێت له‌به‌غدا بۆ پێكهێنانی حكومه‌تی نوێی عێراق.
لاهور شێخ جه‌نگی به‌پێویستی ده‌زانێت، كورد گه‌ڕانه‌وه‌ی پێشمه‌رگه بكاته مه‌رجی سه‌ره‌كی له‌گه‌ڵ ئه‌و لایه‌نه‌ی براوه‌ی هه‌ڵبژاردن ده‌بێت و داوای هاوپه‌یمانێتی له‌كورد ده‌كات بۆ پێكهێنانی حكومه‌تی نوێی عێراق.
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە