کاندیدی فەرمی پارتی دیموکراتی کوردستان بۆ سەرۆککۆماری عێراق دیاریکرا

کاندیدی فەرمی پارتی دیموکراتی کوردستان بۆ سەرۆککۆماری عێراق دیاریکرا

پارتی دیموکراتی کوردستان بەفەرمی داوای پۆستی سەرۆک کۆماری عێراق دەکات ناوی کاندیدەکەشی بۆ پۆستەکە پێشکەش کردووە.

به‌ پێی هەواڵ و زانیارییەکان ، ڕۆژی ڕابردوو پارتی دیموکراتی کوردستان بەفەرمی پەیوەندییان بە یەکێتییەوە کردووە و داوای پۆستی سەرۆک کۆماری عێراقیان کردووە و هەروەها ناوی کاندیدێکیشیان بۆ پۆستەکە پێشکەش بە یەکێتی کردووە .

 له‌ هه‌واڵه‌کاندا هاتووه‌ که‌ "ئەو کاندیدەی پارتی پێشکەشی کردوە، فازڵ میرانی سکرتێری مەکتەبی سیاسی پارتی دیموکراتی کوردستانە و بەفەرمی بەیەکێتییان ڕاگەیاندوە کە ناوبراو کاندیدی پارتییە".

هەروەها ئاماژەش بەوە کراوه‌ "پارتی لەسەر ئاستی باڵا پەیوەندی بە یەکێتییەوە کردووە، بۆیە ئێوارەی دوێنێ مەکتەبی سیاسی یەکێتی نیشتیمانی کوردستان کۆبونەیەوەکی تایبەتی لەسەر ئەو داوایەی پارتی ئەنجامداوە".

ئه‌مه‌ لە کاتێکدایە کە یەکێتی نیشتیمانی کوردستان لەساڵی ٢٠٠٥ەوە بەپێی ڕێککەوتنێکی لەگەڵ پارتی، پۆستی سەرۆک کۆماری عێراقی لایە و بە مافی خۆیشی دەزانێت و بەفەرمیش ڕەتیانکردووەتەوە ئەو پۆستە بدەنە هیچ لایەنێکی دیکە.

 تا ئێستا بەپێی میدیاکانی یەکێتی، حیزبەکە ناوی هەریەکە لە (د.مححمەد سابیر و مەلا بەختیار و فوئاد مەعسوم)یان تاوتوی کردووە بۆ وەرگرتنی پۆستەکە و هەروەها لە دوو ڕۆژی ڕابردوشدا ناوی بەرهەم ساڵح سەرۆکی هاوپەیمانی هەبو بۆ وەرگرتنی ئەو پۆستە

لێدوانەکان (0)

هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!

لێدوانی خۆت بنووسە