پەیامی کورد... کاندیدێکی پۆستی سەرۆککۆماری کشایەوە
کاندیدی هاوپەیمانی نەسر بۆ پۆستی سەرۆک کۆمار لە پەرلەمانی عێراق ڕایگەیاند، لە کاندید بوون بۆ پۆستی سەرۆک کۆمار کشاوەتەوە.
عەلی ئەلسەنێد، کاندیدی هاوپەیمانی نەسر بۆ پۆستی سەرۆک کۆمار لە پەرلەمانی عێراق لە ڕاگەیەندراوێکدا ئاماژەی بەوەدا، "لە بەرژەوەندی پرۆژەیاسای چاکسازی لە فراکسیۆنی سەدر پێشکەشی کردووە لە کاندید بوون بۆ پۆستی سەرۆک کۆمار دەکشێمەوە."
عێراق لەبارەی ئەمرە کردن لە مانگی ڕەمەزاندا ئاگادارییەکی بڵاو کردەوە
باسی لەوەش کردووە، "ئەوانەی ئامادەی دانیشتنەکە نەبوون هیچ گرنگیان بە هاووڵاتییان وڵاتەکەیان نەدا و پرۆژە یاساکەی سەدر پرۆژەیەکی چاکسازییە ولە دوای بینینی ئامادەبوونی پەرلەمانتارەکانی ئەو فراکسیۆنە و هەوڵە شانبەشانەکانیان بۆم دەرکەوت کە ئەم هەماهەنگییە لە پێناو گەلدایە."
دەشڵێت، "بەشداریکردنی دانیشتنەکە باشتر لە بایکۆتکردنی."
ئەلسەندید دوپاتیشیکردەوە، "بۆ پشگیریکردن لە پرۆژە یاسای فراکسیۆنی سەدر کاندید بوونم بۆ پۆستی سەرۆککۆمار دەکشێنمەوە و هەرکەسێک بەرژەوەندی عێراق و گەلەکەی نەوێت واتە پاڵپشتی لایەنەکانی دەرەوەی عێراق دەکات و ئێمەش باوەڕمان بە حکومەتێکی نە ڕۆژئاوا نە ڕۆژهەڵاتی هەیە."
ئەمە لە کاتێکدایە، ٤٠ کاندید بۆ بەدەستهێنانی پۆستی سەرۆک کۆماری نوێی عێراق ناوی خۆیان تۆمار کردووە.
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە